فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل پێشوازی له بڕیاری رێگه‌دان به فڕۆکه‌مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت بۆ کوردستان ده‌کات

ئه‌مڕۆ، فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی رێکخراویفڕۆکه‌وانیی فیدڕاڵی ئه‌مریکا کرد، که تایبه‌ت بوو به رێگه‌دان به‌فڕۆکه مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت بۆ کوردستان.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی گه‌شته مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ عێڕاق، له‌به‌رهۆکاری ئه‌منی و سه‌لامه‌تی، له ساڵی (1996)ه‌وه کاری پێ ده‌کرا، به‌ڵاملادانی ئه‌و بڕیاره له کاتی ئێستادا، سوود به لایه‌نی فڕۆکه‌تایبه‌ته‌کان و باری ئاسمانی ده‌گه‌یه‌نێت.
له راگه‌یاندراوێکدا، که له‌لایه‌ن رێکخراوی فڕۆکه‌وانیی فیدڕاڵیئه‌مریکی بڵاوکرابووه‌وه، هاتووه: "پێمان وایه، له کاتی ئیستادا،فڕۆکه مه‌ده‌نییه‌کانمان ده‌توانن گه‌شت بۆ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌ربیل وسلێمانی ئه‌نجام بده‌ن له‌ژێر چه‌ند مه‌رجێکدا".
له‌م باره‌یه‌وه، خاتوو ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆکه‌خانه‌ینێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل ده‌ڵێت: "هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئابڵوقه‌یه که ماوه‌ی (16) ساڵ کاری پێ کراوه، خاڵێکی پۆزه‌تیڤه بۆ هه‌رێمه‌که‌مان و له هه‌مانکاتیشدا، پاداشتێکه بۆ ئه‌و کاره‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یکاتبه‌مه‌به‌ستی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ کوردستان و گونجاندنی وه‌کوشوێنێکی له‌بار بۆ گوزه‌ران و ئه‌نجامدانی کار تیایدا. ئێمه، له‌فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل، پێشوازی له‌م بڕیاره ده‌که‌ین وچاوه‌ڕوانی هاتنی فڕۆکه‌ی ئه‌مریکیین بۆ کوردستان له چه‌ند مانگ و ساڵیداهاتوودا. ئه‌م هه‌نگاوه توانا‌مان زیاتر ده‌کات بۆ فراوانکردنی ئاماریبه‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌مان به وڵاتانی دیکه‌ی جیهان و هه‌روه‌ها،زیادکردنی متمانه به خۆمان".
خاتوو ته‌لار فایه‌ق هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بڕوامان وایه که ده‌سه‌ڵاتیفڕۆکه‌وانی مه‌ده‌نی عێڕاقی رێگه به فڕۆکه ئه‌مریکییه‌کان ده‌دات که‌بێنه کوردستان، دوای پابه‌ندبوونیان به یاسا‌و رێنماییه‌کان".
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریکا له‌وانه‌یه ببێته جێگای ئه‌وه‌ی که وڵاتانیدیکه‌ش بڕیاری هاوشێوه وه‌رگرن، به تایبه‌تی وڵاتی به‌ریتانیا، که تاکوئێستا هاتنی فڕۆکه‌کانی بۆ عێڕاق قه‌ده‌غه کردووه.
دوری ئه‌بو زێد، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای (ماك ئێر)ی فڕۆکه‌ی تایبه‌تپێشوازی له‌م بڕیاره کرد‌و وتی: "ماوه‌یه‌که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانیئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گفتۆگۆمان ده‌کرد. بڕیارێکی گرنگه که‌ئه‌مریکا دای به رێگه‌دان به فڕۆکه‌کانی که گه‌شت بۆ کوردستان ئه‌نجامبده‌ن و ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین که خزمه‌تگوزارییه‌کی پێنج ئه‌ستێره‌پێشکه‌ش به فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا که دێنه کوردستان، ستافه‌کانیان وگه‌شتیاره‌کانیان بکه‌ین له چه‌ند مانگ و ساڵی داهاتوودا. ئێمه، وه‌کوکۆمپانیا، ده‌توانین ژماره‌یه‌ك فڕۆکه بێنینه ئێره، دوای ره‌زامه‌ندیوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی مه‌ده‌نی عێڕاقی و خزمه‌تگوزاری گه‌شتبۆ ئه‌مریکا له عێڕاق به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی پێشکه‌ش بکه‌ین".
پێشتر، بیرکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، له‌باره‌یئه‌نجامدانی کار‌و هاندانی کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌عێڕاق، له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ی رێکخراوی فڕۆکه‌وانی فیدڕاڵی ئه‌مریکینه‌ده‌گونجا، به‌ڵام له کاتی ئێستادا، ئه‌م کێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر کرا".




