٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد عەلی بیراند" تا ئوجەلان ئازاد نەكرێت پرسی كورد چارەسەر ناكرێت

سەرچاوە: KDP.info

نووسەری ناوداری تورك محەمەد عەلی بیراند لە بەرنامەیەكی تایبەتی كاناڵی سامانیوولید ئاماژەی بەوە كرد كە هەوڵدانەكانی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد بەبێ ئازاد كردنی ئوجەلان هیچ ئەنجامێكیان نییە.

عەلی بیراند لەم بەرنامەیەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر توركیا بە راستی دەیەوێ پرسی كورد چارەسەر بكات ئەوا پێویستە پێش هەر شتێكی ئوجەلان ئازاد بكات و ئوجەلانیش بە شێوەیەكی یاسایی دەست بە سیاسەت كردن بكات.

محەمەد عەلی بیراند لە بەشێكی دیكەی ئەم بەرنامەیەدا وتوویەتی" مەسەلەی وەرگرتنەوەی مافی حەسانە لە پارلەمانتارەكانی بەدەپە هیچ سوودێكی بۆ توركیا نابێت بە پێچەوانەوە بارودۆخی توركیا ئاڵۆزتر دەكات و دەبێتە هۆكاری بەهێزتر بوونی پەكەكە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە لە ساڵەكانی 1990دا توركیا هەڵەیەكی یەكجار گەورەی كرد و چەند پارلەمانتاری كوردی لە پارلەمانەوە روانەی زیندان كرد و ئەمەیش بوو بە هۆكاری زەرەرمەند بوونی توركیا هەر بۆیە نابێت لەم قوناخەی ئێستادا توركیا ئەم هەڵەیە دووبارە بكاتەوە.

سەرچاوە. سامانیوولوو

هەواڵی پەیوەندیدار