وتەبێژی هاوپەیمانی کوردستانی: پێشبینی دەکرێت مالکیش بە پێشنیارەکەی نوجەیفی رازی بێت بەڵام مەرج ئەوەیە پابەند بوون بەو رێکەوتنە هەبێت

دوێنی لەسەر داوای نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئوسامە نوجێفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بەمەبەستی خستنەڕووی پێشنیارێکی تایبەت سەبارەت بە گرژیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و لەوەڵامیشدا سەرۆک بارزانی رەزامەندی خۆی نیشانداو ئێستا چارەسەر کەوتۆتە ئەستۆی مالکی بۆ ئەوەی ئەویش بەهەمان شێوەی سەرۆک بارزانی رازی بێت بە پێشنیارەکەی نوجێفی و وتەبیژی هاوپەیمانی کوردستانیش دەڵێت مالکی هیچ رێگا چارەی تری لەبەردەست نییە بۆیە پێشبینی دەکرێت رازی بێت.
موئەیەد تەیب وتەبێژی لیستی هاوپەیمانی کوردستان تایبەت بۆkdp.info وتی" نوجێفی لەسەردانەکەی دوێنێی بۆ لای سەرۆک بارزانی کە لەسەر داوای نوری مالکی بوو پێشنیارێکی خستۆتە بەردەم سەرۆک بارزانی کە بریتیە لە کشانەوەی هێزی دیجلەو پێشمەرگە لەناوچە دابڕێنراوەکان و دروستکردنی هێزێک لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بۆ پاراستنی سەرچەم ناوچە دابڕاوەکان و لەبەرامبەریشدا سەرۆک بارزانی رەزامەندی خۆی نیشانداوە و ئێمە وەکو هاوپەیمانی کوردستانی ئەو پێنیارە بەشتێکی باش دەزانین و هیواخوازین کێشەکان بەبێ خوێن ڕشتن چارەسەر بکرێت.
ناوبراو وتیشی" دوای رازیبوونی سەرۆک بارزانی بە پێشنیارەکەی نوجەیفی ئێستا نوجەیفی پێشنیارەکە دەخاتە بەردەم نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەوهۆیەی کە هیچ رێگا چارەی تر لەبەردەم مالکی نەماوە پێشبینی دەکرێت رازی بێت بەو پێشنیارە چونکە ئێستا مالکی بۆی دەرکەتووە کە بەشێکی زۆری لایەنە سیاسی و مەزهەبیەکان و رای گشتی هەموو لەدژی شەڕ و لەشکرکێشین و هەموو لایەک پێیان باشە رێگا چارەی دیموکراسیانەی بگیرێتە بەر بەڵام مەرج ئەوەیە لایەنی بەرامبەر پێگیری لەسەر ئەو رێکەوتن و پێشنیارە بکەن.
سەبارەت بە ئەنجامی سەردانی شاندە کوردیەکە بۆ بەغدا کە لەچەند رۆژی رابردوو بەسەرۆکایەتی د. بەرهەم ئەحمەد بەرێکەوتن ناوبراو و بێئاگایی خۆی راگەیاند.
هەولێر- بڕوا بەرزنجی




