نەجیبە نەجیب: داواکاری بۆ کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێم نیشانەی فەشەلی ئیدارەی حوکمی دەوڵەتی یاسایە

Kdp.info – تایبەت
بەمەبەستی هەوڵدان بۆ کەمکدرنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ لە %13ی بوجەی گشتی چەند رۆژێکە لیستی دەوڵەتی یاسای ی سەربە نوری مالکی سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئیمزای ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقن بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووەو ئەندامێکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت ئەو هەوڵەی دەوڵەتی یاسا نیشانەی فەشەلی ئیدارەکردنیانە لە لەحوکمی عێراق چونکە داوایە داوایەکی نا دەستوری و یاساییە و نامرۆڤانەیە.
نەجیبە نەجیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی تایبەت بۆ (kdp.info) وتی" چەند رۆژێکە لیستەکەی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیستی دەوڵەتی یاسا سەرقاڵی هەوڵێک و داوایەکی نادەستووریە بۆ کۆکردنەوەی ئیمزای ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ لە %17 ەوە بۆ لە %13 و ئەمە داوایەکی نامرۆڤانە و نا دەستوری و نا یاساییە چونکە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان زۆر لەو رێژە لەسەدایەی عێراق زیاترە.
ووتیشی" ئەم داوایەی دەوڵەتی یاسا نیشانەی فەشەلی حوکمی ئەو لیستەیە هەروەها نیشانەی فەشەلی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و خزمەتکردنی هاووڵاتیانی عێراقە و دەیانەوێت لەرێگەی ئەو داواکارییەوە خراپە و کەموکوڕیەکانی حکومەت دابپۆشن و ئێمە دڵنیاین کە ئەو داوایە بەهیچ شێوەیەک نایەتە دی چونکە تاوەکو ئێستا ئامارێکی تەواوی دانیشتوانی سەرتاسەری عێراق بە هەموو پارێزگاکانیەوە لەبەردەست نییە.
هەولێر- بڕوا بەرزنجی




