٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان: بەجینوساید ناساندنى تاوانەکانى ئەنفال لەلایەن پەرلەمانى سویدەوە بڕیارێکی بوێرانەى مرۆڤدۆستانەیە

سەرچاوە: KDP.info

کەسوکارى سەبەرزى قوربانیانى ئەنفالکراوەکان،
کەسوکارى سەبەرزى شەهیدان. گەلى کوردستانى  خۆراگرو تێکۆشەر
بەبۆنەى بریارى بەجینۆسایدناساندنى تاوانەکانى ئەنفال لەلایەن پەرلەمانى سویدەوە،  بەناوى پەرلەمان وگەلى کوردستانەوە سوپاس وپێزانینى خۆمان ئاراستە سەرۆکایەتى وئەندامانى پەرلەمانى سوید وچالاکاوانانى کەیسى بەجینوساید ناساندنى تاوانەکانى ئەنفال دەکەین، دەستخۆشى لەهەموو ئەورێکخراوە نێوخۆیى ونێودەولەتیانە دەکەین کە هاوکار وپشتیوان بوون لەخەبات بۆ بەجینۆساید ناساندنى تاوانەکانى ئەنفال  لەئاستى نێودەوڵەتى .

     ئەم بریارەى پەرلەمانى سوید، بریارێکى بوێرانەى مرۆڤدۆستانەیە، جێگاى خۆشحالى  گەلى کوردستان وکەسوکارى سەربەزى قوربانیانى ئەنفالکراوەکانە، هەنگاوێکى گرنگیشیە بەرەوە بەنێودەولەتى کردنى کەیسى قوربانیانى ئەنفال وەک یەکێک لەگەورەترین تاوانەکانى جینۆسایدى دژ بەمرۆڤایەتىلەسەدەى بیستەم، کە رژێمى دیکتاتۆرى سەدام دژبەخەڵکى سڤیلى کوردستانئەنجامیدا وبەهۆیەوە زیاتر لە 182 هەزار  مرۆڤى کوردى لەمنداڵ وژن وپیاوى سڤیل لە گۆرى بەکۆمەڵ زیندە بەچاڵکرد.

کەسوکارى قوربانیانى ئەنفالکراوەکان دلنیادەکەینەوە پەرلەمان کوردستان بەهەماهەنگى لەگەلحکومەتى هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەامدەبێت بۆ ئەوەى لەئاستى پەرلەمانى ولاتانى ترى دنیا ونەیەوەیکگرتوەکان وئەنجومەنى ئاسایشى نیودەولەتی تاوانەکانى ئەنفال بەتاوانى جینۆساید دژ بەگەلى کورد بناسێندرى لەجیهاندا.جاریکى تریش دەستخۆشى لەپەرلەمانى سوید دەکەین  وسەرى ریزو نەوازش بۆ  قوربانیانى ئەنفال و شەهیدانى گەلەکەمان  دادەنوێنین.   

سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان
5/12/2012
 

هەواڵی پەیوەندیدار