٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوڵاتیانی بەردەرەش سەرەدانى هێزى پیشمەرگە دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بۆ پالپشتى کردن لە هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە ناوچە دابڕاوەکانى سنورى پارێزگاى موسل، جەماوەرى بەردەرەش سەرەدانى هەردوو ناحیەى باشیک و بەرتلەیان کرد .

لەمبارەیەوە حسیب محمدامین بەرپرسى لیژنەى ناوچەى بەردەرەش پارتى دیموکراتى کوردستان بە kdp.info ى راگەیاند: جەماوەرى قەزاى بەردەرەش لە هەموو چین و توێژێک بە مامۆستایانى ئایینى و قوتابیان و لاوان و ئافرەتان سەرەدانى برا پێشمەرگەکانیان کردووە لە ناوچە دابراوەکانى پارێزگاى موسل بە تایبەتى هەردوو ناحیەى باشیک و بەرتلە.

وتیشى : مەبەست لەو سەرەدانەیاندا دوپاتکردنەوەی پالپشتى خویان بووە بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان لەبەرامبەر هەر ئەگەرێکى نەخوازراو.

وتیشى: سەرەدانەکەی جەماوەرى بەردەرەش بووە جێگاى دڵخۆشى خەلکى ناوچە دابراوەکان و ئەوانیش هاوشێوەى جەماوەرى بەردەرەش هەموو پالپشتى و هاوکارىەکی خویان بۆ هێزى پێشمەرگە دووپاتکردەوە .


حکمت موسەیى
 

هەواڵی پەیوەندیدار