دوور نییە ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی هێرشی سەربازی بکەنە سەر سوریا

ئاژانسەکان.. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایان کرد کە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بە خێرایی هێرشدەکەنە سەر سوریا، ئەگەر ئەو رژێمە چەکی کیمیاوی بەکاربهێنێت، دژی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە ئێستە کار بۆ دەست بەسەرداگرتنی دیمەشق دەکەن.
لەمبارەوە رۆژناەی تایمزی بەریتانی لەسەر زاری بەرپسانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردەوە کە ئەگەر کار گەیشتە ئەوەی پێویست بە دەستێوەردان بکات، ئەمەریکا ئامادەیە و وەزارەتی بەرگری بۆ سەرکردایەتی ئەمەریکا دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە هەر کاتێک پێویستی کرد هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەکاربهێنن. هەمان سەرچاوە گوتیەتی هەر کاتێک سوریا چەکی کیمیاوی بەبهێنێت، لە توانامان دایە لە ماوەی تەنیا چەند رۆژێک هێرشبکەیەنە سەر سوریا. بۆیە لەمبارەوە واشنتن رژێمی سوریا ئاگادار کردەوە کە بیر لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی نەکاتەوە.
لەهەمان کاتدا هەر دوێنێ لە کۆبوونەوەی ناتۆ بڕیار درا کە پاتریۆت رەوانەی سنوورەکانی تورکیا بکرێت، و هیلاری کلنتنیش رایگەیاند کە بە سوریەکانیان راگەیاندووە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی هێلی سوورە. هەمان کات وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ولیەم هێگ رایگەیاند کە وڵاتەکەی رژێمی سوریای ئاگادارکردۆتەوە کە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی کاردانەوەیەکی توندی بەدواوە دەبێت.
ئیرائیلیش لەسەر زاری سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند کە بە وردی چاودێری پەرەسەندنی کێشەکانی سوریا دەکەن بەتایبەتیش چاودێری چەکەی کیمیاوی ئەو وڵاتە دەکەن. لەهەمان کاتدا عەبدولحەلیم خەدامی جێگری پێشووی سەرۆکی سوریا ئاشکرای کردووە کە هیچ بەدوور نازانرێت رژێم چەکی کیمیاوی بەکاربهێنت و گوتی: لە کۆتایدا رژێمی ئەسەد دەروخێت، رەنگە لێکدانەوەکانی لە کۆتایدا بگۆڕێت و پەنا وەبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی ببات، لەبەر ئەوەی شۆڕش هەر سەردەکەوێت بەسەریدا، دور نییە کیمیاوی بەکاربهێنێت.
هەر سەربارەت بەم کێشەیە سەرچاوەیەک لە سەردییەکان بە رۆژنامەی سیاسەتی کوێتی راگەیاندووە کە گفتوگۆیەکی توند لە نێوان سەرکردایەتی ئەمن و سەربازی لە سوریا هەیە، سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی. لایەنە سەربازییەکان دەیانەوێت خۆیان لە بەبەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بپارێزن، چونکە ئەوان توانیویانە لەم ماوە درێژەدا یەکگرتوو بمێننەوە، بەڵام لەکاتی بەکارهێنانی ئەم چەکە، زەمان بۆ مانەوەیان بەمجۆرە نییە، لەبەرامبەریشدا لایەنەی ئەمنی سوریا بڕوایان وایە بۆ مانەوەیان پەنا وەبەر بەکارهێنانی ئەم چەکە ببرێت.
هەمان رۆژنامە رایگەیاندووە کە ئێرانییەکان لەگەڵ ئەوەن بۆ مانەوەی دەسەڵات چەکی کیمیاوی بەکاربهێنرێت. هەروەها مۆسکۆش هیچ شتێکی بۆ بەرگری بەدەستەوە نەما، ئەم چەکە ترسناکە بەکاربهێنێت، ئەمەش لە ناوچەیەکی دیاریکراو بۆ ترساندنی هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بەکاربێت. بەتایبەتیش لە ریف دیمەشق و لە ناوچەکانی دۆما و مەعزەمییە و زەملکاو کەفربەتنا، چونکە لەم ناوچانە ژمارەیەکی زۆری هێزە چەکدارەکانی ئیسلامییە توندڕۆکانی کە گروپی "بەرەی نەسرە"ی تێدا کۆبۆتەوە. ئەم سەرچاوە لە رەوتی سەرد بە رۆژنامەی سیاسەتی کوێتی راگەیاندووە کە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بەدەست بەشار ئەسەد نییە، بەڵکە بەدەست ئێرانییەکانەوەیە.
لەم رۆژانە سەرکردایەتی بەعس کۆبوونەوەکانیان بۆ بەرگری چڕ کردۆتەوە و هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە پەنا وەبەر چارەسەری ئەمنی ترسناکتر لەوەی هەیە ببرێت و سەرباری ئەوەش بۆ مانەوەی سەرکردایەتییەکەیان لە ژێر زەوی شوێنیان دابیبکردووە، سەرباری ئامرازی پێشکەوتووی پەیوەندیکردن لەکاتی لێکدابڕان و سەخت بوونی هەلومەرجەکە.




