ژماره‌ى په‌نابه‌رانى سوریا له عێڕاق گه‌یشته 60.307 په‌نابه‌ر

د. دیندار زێبارى یاریده‌ده‌رى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ى په‌نابه‌رانى سوریا له عێڕاق گه‌یشتۆته 60.307 په‌نابه‌ر كه له‌خاڵه سنووریه‌كانى ئه‌لوه‌لید و ئه‌لقه‌ییم و ئه‌لره‌بیعه و هاوكات ڕێگاى ئاسمانى دێنه ناو خاكى عیراق و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له‌هه‌ڵكشاندایه.
ئاماژه‌ى دا به‌وه‌ى كه له‌كۆى ئه‌و ژماره‌یه 51.780 په‌نابه‌ر هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان كه به‌ڕێژه‌ى جیاواز به‌سه‌ر شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش بوون، شارى دهۆك كه زۆرترین ژماره‌ى په‌نابه‌ر له‌خۆده‌گرێت ڕێژه‌كه‌ى ده‌گاته 38.274 كه به‌ته‌نها كه‌مپى دومیز 22.500 په‌نابه‌ر تیایدا نیشته‌جێن.
هه‌روه‌ها شارى هه‌ولێر 10.260 وه شارى سلێمانى3.246 په‌نابه‌ر.
شایه‌نى باسه، به‌هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ندێك له په‌نابه‌ران بۆ سوریا له‌كه‌مپى دومیز ژماره‌ى په‌نابه‌ران له‌كه‌مپه‌كه هه‌فتانه كه‌م و زیاد ئه‌كات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، ڕۆڵى ئاژانسه‌كانى دیكه‌ى سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌شارى هه‌ولێر به‌گرنگ وه‌سف ده‌كات كه به‌هاوكارى ئاژانسى په‌نابه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران هه‌وڵیانداوه خزمه‌تگوزارى پێویست له‌بواره‌كانى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى و ئه‌منى وشوێنى حه‌وانه‌وه هاوكات كاره‌با و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران بكه‌ن به‌تایبه‌تى له كه‌مپى دومیز له‌شارى دهۆك.




