كۆمسیۆنى باڵا جه‌خت له سه‌ر پێویستى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌كاته‌وه

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له شارى به‌غدا له به‌رامبه‌ر میكانیزمى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران و قه‌واره سیاسیه‌كان كۆڕێكى ئاماده‌كارى سازكرد.
له‌م ڕووه‌شه‌وه له كۆڕه‌كه‌دا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران جه‌ختیى له سه‌ر پێویستى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران كرده‌وه ئه‌مه‌ش له پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگان. هاوكات هه‌ر له كۆڕه‌كه‌دا كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، پرسیى دابه‌شكردنى كورسیه‌كانى هه‌ڵبژاردن و بودجه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كلاینه‌كردۆته‌وه.




