تاوانی ئهنفال لە لایەن پارلەمانی سویدەوە وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی( ژینۆساید) بە فەرمی ناسێندرا

ئهمڕۆ ٥ی دێسامبری 2012پارلەمانی سوید بە تێکڕای دەنگ ( ) ئەنفال کردنی کوردانی لە لایەن ڕژیمی ڕووخاوی بەعسی سەدام حسێننەوە وەک کۆمکوژی (ژینۆساید) ناساند.
پاش 6سال و 8مانگ لەخەباتی ڕیکخراوەیی چاودێری کوردۆساید-چاک لە2006-03-13بۆ 2012-11-15 بۆ ناساندنی ئەنفال بەژینۆساید لەپەرلەمانی سوید، سەرەنجام بەهاریکاری دەیان ئەندام و دۆست و بە پالپشتی چەندین پەرلەمانتارانی سویدی و ڕەوەندی کورد و سیاسیە کوردەکانی نا و پارتە سویدیەکان دۆسیەی ئهنفال وهک تاوانی ژینۆساید بۆیەکەم جار لەمێژوی کورد سەرکەوتن بەدەست بهێنێ.
دوای دوو جار لە سەرنەکەوتنی ناساندنی ئەنفال بەژینۆساید سەرەنجام بۆ جاری سێێەم لە ڕێکەوتی 8ی نوامبر 2012لیژنهی دهرهوهی پهرلهمانی سوید بۆ تاوتوێكردنی كۆبویەوهو سەرەنجام لە 15نۆڤەمبەر كۆی پارته ئەندامەکانی ناو ئەم لیژنەیە، رێكکهوتن لهسهر ئهوهی تاوانی ئهنفال وەک ژینۆساید بناسرێت. دوواتر لە ڕێکەوتی 28ی نوامبر لە پارلەمانی سوید لەلایەن پەرلەمانتار و بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی هەر 8پارتی سوید لەپەرلەمان گفتوگۆی و، هەر 14پەرلەمانتار و بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە هاڕابوون بۆ بە ژینۆساید ناسینی دۆسیەی ئەنفال و بە هۆی کەمی کات دەنگدان لەسەر ئەو دۆسیە خرایە ئەمڕۆ واتە 5ی دێسامبر و بە خۆشحالیشەوە لە سوید وەک یەکەم ولات و ئەندامێکی گرنگی یەکێتی ئورووپا بە دەنگدان ئەنفال وەک ژینۆساید ناسێندرا و ڕێکخراوی کوردۆساید واچ - چاک ئەو سەرەوەریەی لەمێژووی خۆی بۆ پالپشتی گەلی کورد تۆمار کرد.
هیوادارین ئەو دەستکەوتەوە رێژەیەکی کەم لە ئازار و ئێشی کهسوکاری قوربانیانی تاوانی ئهنفال و ههلهبجه کەمبکاتەوە، و ئەو بڕیاره ببێتە بنەمایەک بۆ زیاتر بهرزکردنهوهی داخوازییه رهواکانی قوربانیانی ئهنفال و ههلهبجهیه له ئاستی جیهانیدا.
لێرەدا دەستخۆشی له سەرجەم بەرپرسانی لیژنەی دەرەوەی هەر8 پارتی ناو پەرلەمانی سوید دەکەین بەتایبەتی پارتی چهپ و پارتی ژینگه کە ئەم سێیەم پێشنیارەیان لەماوەی 5سالدا ( 2007/2012)خستە ڕۆژەڤەوە تاسەرەنجام بەپالپشتی پارتەکانی تر توانیان دۆسیەی ئەنفال وەک ژینۆساید بناسێنن.
هەروەها دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو پەرلەمانتارە کورد و سویدیانە دەکەین کەهاریکار بوون هەروەها ڕەوەندی کوردی لەولاتی سوید و دەیان کەسایەتی سیاسی کورد لەناو پارتە سویدیەکان کە بەشدار بوون لە پێشبردنی ئەو دۆسیە و یارمەتیدەر بوون؛ هەروەها سپاسی تایبەتی یەکە بەیەکەی ئەندامانمان لە ڕێکخراوی چاودیری کوردۆساید- سوید دەکەین کە ساڵانێکە بە ئیرادەی تایبەتی خۆیان لە هەوڵدا بوون؛ لەکۆتایشدا بهڵێن به کهسوکاری قوربانیان و خهڵکی هەموو بەشەکانی کوردستان دەدەین لهسهر دۆسیەکانی ژینۆسایدی کوردان درێژە بە تێکۆشان بدەین.
2012.11.05
ڕێکخراوی کوردۆساید واچ – چاک
کۆمیتەی سوید




