جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان پێشوازى له کۆمپانیاى ستیپتۆ جۆنسنى راوێژکارى یاسایی ئه‌مریکى و شاندێکى سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندانى کوردستان دەکات

د.حسن محمد سوره جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان به ئاماده‌بوونى فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌ڤین عمر جێگرى سه‌رۆکى لێژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سامانه سروشتیه‌کان پێشوازیان له کۆمپانیاى (ستیپتۆ جۆنسن)ى راوێژکارى یاسایی ئه‌مریکى کرد. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که له نوسینگه‌ى تایبه‌تى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان به‌رێوه‌چوو تیشک خرایه سه‌ر هه‌ماهه‌نگى نێوان په‌رله‌مانى کوردستان و کۆمپانیا راوێژکاریه‌که ، که له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوانیان په‌ره پێبده‌ن،و له نوسینه‌وه و دارشتنى پرۆژه‌یاساکانى په‌رله‌مانى کوردستان راوێژ به کۆمپانیاکه بکرێت، له‌لایه‌کى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له نوسینه‌وه‌ى پرۆژه یاسایه‌ک کرا به مه‌به‌ستى رێکخستنى مه‌سه‌له‌ى بیمه له هه‌رێمى کوردستان.

سەرلەبەیانی هەر هەمان ڕۆژ به مه‌به‌ستى گوێگرتن له داواکاریه‌کانیان د. حسن محمد سوره جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى پێشوازى له‌شاندێکى سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندانى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانى دێرین کرد. له دانیشتنێکدا که به ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتار دڵشاد حسین به‌رێوه‌چوو سه‌ره‌تا د. حسن محمد سوره جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان به‌خێر هاتنى سه‌ندیکاى هونه‌ر مه‌ندانى کوردستان کرد و رۆڵى هونه‌رمه‌ندانى به‌رز نرخاند له‌خه‌باتیان بۆ ئاراسته کردنى کۆمه‌ڵگه ، و بزاڤى رزگارى خوازى کوردستان. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه شاندى سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندانى کوردستان سوپاسى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانیان کرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ى که لێکردن و هاوکات یاداشتێکیان پێشکه‌ش کرد که تیایدا داواى کۆمه‌ڵێک ماف و ئیمتیازاتیان کردووه بۆ هونه‌رمه‌ندانى کوردستان. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پاش ئه‌وه‌ى گوێبیستى سه‌رجه‌م داواکاریه‌کانیان بوو جێگر سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڵێنى پێدان که داواکاریه‌کانیان بۆ تاوتوێکردن ئاراسته‌ى لێژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند بکات و هه‌موو هه‌وڵێک بخه‌نه گه‌ر بۆ باشتر کردنى هونه‌ر و ژیانى هونه‌رمه‌ندان له هه‌رێمى کوردستان.




