سه‌رۆك كۆماری عیراق:وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێك بوه‌ته‌وه

سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی گه‌لی عیراق كرد و تیایدا هاتووه "پرۆسه‌ی سیاسی عیراق كه به‌قۆناغی ترسناكدا تێپه‌ڕیوه و خه‌ریكبوه بیخاته هه‌ڵدێری شه‌ڕی ناخۆوه، ئه‌مڕۆش روبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "هۆكاره‌كه‌یشی نه‌بونی متمانه‌یه له‌نێوان لایه‌نه‌كان و نه‌بونی روانینێكی رون و ئاشكرایه بۆ ئامانج و مه‌به‌سته فیعلییه‌كان، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌و مه‌ترسییانه هه‌ندێكجار كۆبونه‌وه و گردبونه‌وه‌ی هێزی له‌گه‌ڵدایه ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و هێزانه بكه‌ن بۆ سه‌ر یه‌كتر".
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
خوشك و برایانی به‌ڕێز
سڵاوی خواتان لێبێت
پێگه‌كه‌م، وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و، پارێزه‌ری ده‌ستوره‌كه‌ی و، ویژدانی نیشتمانییم، له‌سه‌رم پێویست ده‌كه‌ن زۆر به‌ڕاستی و راشكاوی پێتان بڵێم، وڵاته‌كه‌مان كه هه‌مومان ساڵانێكی دورودرێژ خه‌باتمان بۆ كرد له‌پێناوی رزگاربونی له ژێر چه‌پۆكی دیكتاتۆریی، دواتریش كارمان كرد‌و ئێستاش هه‌وڵی زۆرده‌ده‌ین بۆ چه‌سپاندنی بناغه‌و بنه‌ماكانی دیموكراسی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی له هه‌مو جومگه‌و شوێنه‌كانییدا، به‌ڵام ئێستا ئه‌و وڵاته‌مان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێك بوه‌ته‌وه كه هه‌روا ئاسان نییه‌و پێویستی به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردن و پیاچونه‌وه‌ی ورد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تێیكه‌وتوین، تا بزانین چی بكه‌ین باشه‌و چیش بكه‌ین خۆمان بپارێزین.
پرۆسه‌ی سیاسی كه به‌قۆناغی ترسناكدا تێپه‌ڕیوه‌و خه‌ریكبوه بیخاته هه‌ڵدێری شه‌ڕی ناخۆوه، ئه‌مڕۆش روبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی نه‌بونی متمانه‌یه له‌نێوان لایه‌نه‌كان و نه‌بونی روانینێكی رون و ئاشكرایه بۆ ئامانج و مه‌به‌سته فیعلییه‌كان، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌و مه‌ترسییانه هه‌ندێكجار كۆبونه‌وه و گردبونه‌وه‌ی هێزی له‌گه‌ڵدایه ده‌گاته ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و هێزانه بكه‌ن بۆ سه‌ر یه‌كتر.
ئه‌م جۆره په‌ره‌سه‌ندنه نه‌ك هه‌ر مه‌ترسییه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی به‌ته‌نیا، به‌ڵكو ئه‌نجامی ترسناكی لێده‌كه‌وێته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایشی وڵات و سه‌لامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات، باری گرژ‌و ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ش قه‌یرانه‌كان زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌مو ئه‌وانه داوا له ئێمه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵات ده‌كات هۆشیاربین و په‌ی ببه‌ین به ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئێستا‌و هه‌وڵبده‌ین گه‌مارۆی بده‌ین و چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه بۆ كێشه‌كانی ئێستا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری وڵات‌دا.
پێویسته ده‌نگی ئه‌قڵ و ژیریی به‌سه‌ر هه‌واو ئاره‌زوی به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سته‌و ده‌سته‌گه‌ریی و تایبه‌تییه‌كاندا زاڵ‌بێت و خه‌فه‌یان بكات، ده‌بێت دیالۆگی بنیاتنه‌ر له‌سایه‌ی ده‌ستوردا تاكه ئامڕازبێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی ئێستا چه‌نده ئاڵۆز‌و پڕ گرێ و گۆڵبن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستم كردوه به‌زنجیره‌یه‌ك راوێژ‌و و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانداو، ئه‌وه‌م به‌دیكردوه ئه‌وانیش له‌وه تێده‌گه‌ن كه بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی ئێستا ناسكه.
جا بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ رێكبخرێت و رێچكه‌ی خۆی بگرێت، پێویسته هێوركردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌و دان به‌خۆداگرتنی هه‌ست و نه‌ستی راسته‌قینه بێته ئاراوه، خۆبپارێزین له‌هه‌ر شتێك كه گرژیی مه‌یدانی و سیاسی و ئیعلامی زیاتر بكات.
عیراقی نوێ كه هه‌موان خه‌ونی پێوه ده‌بینین بنیات نانرێت، تا كه‌شوهه‌وای ئۆقره‌یی و برایه‌تی و یه‌كڕیزیی له‌نێوان هه‌موو رۆڵه‌كانی به‌ژن و پیاوه بۆ نه‌ڕه‌خسێنرێت به‌جیاوازیی ئایین و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بیانه‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌مومان ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسراوێتییه‌كه‌وه كه خۆ بپارێزین له هه‌ر شتێك ببێته مایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكی و قه‌یران و گرژیی ده‌بێت زمانی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و خۆگیڤكردنه‌وه وه‌لا بنێین، ده‌نگی ژیریی و دانایی و ئه‌قڵانی زاڵبكه‌ین، ئۆقره‌یی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزین و په‌ره‌بده‌ین به یه‌كڕیزیی نیشتمانی عیراقی و به‌هێزی بكه‌ین.
براتان
جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆمار




