پەرلەمانی سوێدی، تاوانی ئەنفالی بە جینۆساید ناسی

سوێد - ستۆکهۆلم تایبەت( kdp.info ) - ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سوید ، بڕیاریدا كه تاوانی ئه‌نفال دژ به گه‌لی كورد به جینۆساید بناسێنێت. سەرچاوەیەک لە ستۆکهۆلمەوە تایبەت بە ماڵپەڕی( kdp.info) رایگەیاند کە ئەمڕۆ چووارشەممە دوای کۆششێکی زۆر لەلایەن کورد‌و دۆسەتەکانی کورد لە سوێد، په‌رله‌مانی سوید، به 277دەنگ ، تاوانی ئه‌نفال كه بەچەندین قۆناغ لە ساڵی هەشتاو هەشت لە لایەن رژێمی داگیرکەری بەعس دژی هاوڵاتیانی سڤیلی کورد و کوردستان ئەنجام درا، به جینۆساید ناساند و هه‌روه‌سا 22 ئه‌ندام په‌رله‌مانیش به بیانووی ئه‌وه‌ی ئەمجۆرە هەڵوێستانە ئەرک و بەرنامەی په‌رله‌مانی سوید نییه، پێچەوانەی ئەندامەکانی دیکە دژی بڕیاره‌كه دەنگیان دا.
سەرچاوەکە لە درێژەی قسەکانی بۆ ماڵپەڕەی( kdp.info) رایگەیاند دیارە لەپێناو بە جینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال، کۆششی زۆر لەلایەن کوردەوە کراوە و ئەم پرۆسە مرۆیی و سیاسییە بەردەام دەبێت، پێویستە ئاماژە بە رۆلی وڵاتێکی وەکو کەنەدا بکرێت کە پێش پەرلەمانی سوێدی، لە کەنەدا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە تاوانەکانی ئەنفالی بە جینۆساید، هه‌روه‌ها هەنووکە ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئەوروپایی وەکو سویسرا و به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه كار بۆ به جینۆساید ناساندنی تاوانی ئه‌نفال ده‌كه‌ن.
ماوەیەک بە رلە ئێستا مه‌به‌ستی به جینۆساید ناسانی تاوانی ئه‌نفال، شاندی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی په‌رله‌مانی سوێدیان كرد و به جینۆد ناساندنی كاره‌ساتی ئه‌نفالیان له‌گه‌ڵ گروپی سۆسیال دیموكرات و چه‌په‌كان و پارتی ژینگه‌ی سوید تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی سوید له دانیشتنێكدا پرۆسه‌ی ئه‌نفالی وه‌كو جینۆساید ناساند، هه‌روه‌ها چه‌ند وڵاتێكی دیكه كار بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال ده‌كه‌ن. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، رەوەندی کوردی دەمێکە لەرێگەی رێکخراوە مرۆیی و تایبەتەکانی ئەنفال و هەروەها کۆڕ‌و کۆبوونەوە سیاسییەکان بەرنامە رێژی بۆ ئەم مەسەلە گرینگ و ستراتیژییە دەکەن، بۆ ئەوەی لەتەک بە فەرمی ناساندنی ئەم تاوانە دژبە مرۆڤایەتییە، کورد جارێکی دیکە بەمجۆرە دوژمنکارییە رووبەرووی مەرگ نەکرێتەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش چی دیکە لە تاوانە گەلێکی لەمجۆرە بێدەنگی نەنوێنێت.




