181 گوندی عەرەب هەڕەشە لە ئۆپەراسیۆنی دیجلە دەکەن

فه‌رمانده‌یی دیجله له‌سنوری هه‌رسێ پارێزگای (كه‌ركووك وسه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله)،رووبەرووی هەڕەشەی (181) گوندی عه‌ره‌ب دەبێتەوە، ئەم گوندانە هەڕەشەی چۆڵكردنیان جموجۆڵه‌كانی ئۆپەراسیۆنی دیجله ده‌كه‌ن و هەر بۆ ئەم مەبەستەش یاداشتێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ ، موختاری (181) گوندی عه‌ره‌ب له‌سنوری (كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله) واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتێك كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی (ئوسامه نوجێفی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن‌و تێیدا نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر جموجۆڵه‌كانی فه‌رمانده‌یی دیجله پیشان بده‌ن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵكردنی گونده‌كانیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت‌و تا كۆتایی ساڵی (2012) یه‌كه‌كانی سه‌ربه‌دیجله ناوچه‌كه‌یان چۆڵ نه‌كات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی عه‌ره‌ب له‌سنوری ئه‌و سێ پارێزگایه کاردەکەن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین واژۆی موختار‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان له‌سه‌ر یاداشته‌كه بكرێت، دواتریش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت.




