٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆك بارزانی: گەلی كورد هەمیشە هەڵوێستێكی بەرگریكارانەی هەبوەو دژی شەڕ و خوێن رشتن بووە

سەرچاوە: KDP.info

به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا په‌یامێكی بۆ رای گشتی كوردستان و عێراق بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

گەلی كورد هەمیشە هەڵوێستێكی بەرگریكارانەی هەبووەو دژی شەڕ و خوێن رشتن بووە، ئێستاش هەر هەمان هەڵوێستی هەیە

لەگەڵ ئەوەی خەڵكی كوردستان تووشی گەورەترین زوڵم و كارەسات بوون، چ لە شۆڕشی ئەیلوول یان لە پرۆسەی ئەنفال چ بە كیمیاباران كردن، لەگەڵ ئەوەش لە كاتی راپەرینی 1991دا بەوپەڕی ئەخلاق و لێبووردەییەوە رەفتاریان كرد.

لەگەڵ هەموو ئەو تاوانانە گەلی كوردستان بەرەو تۆڵە نەچوو و هیچ كاردانەوەیەكیشی دژی عەرەب نیشان نەدا. رێنمایی بارزانی نەمر بۆ ئێمە هەمیشە ئەوە بوو كە نابێت رێگە بدەین ببێتە شەڕی كورد و عەرەب، كوردستانیش هەمیشە مۆڵگایەك بووە بۆ تێكۆشەرانی عەرەب و هەموو خەڵكی عێراق.

خراپترین شت ئەوەیە شەڕ بكەوێتە نێوان دوو نەتەوە، بەداخەوە ئێستا هەندێك كەس بانگەشە بۆ بەرپاكردنی شەڕی كورد و عەرەب دەكەن. من لەكاتێكدا داوا لە گەلی كوردستان دەكەم رانەكێشرێنە نێو ئەم تەڵەیەوە، داواش لە گەلی ئێراق بە تێكڕا دەكەم دژی ئەم نەهجە ترسناكە بوەستن و، ئەوەی ئەم بانگەشەیە دەكات بەرامبەر خواو گەل و یاسا بەرپرسیار دەبێت.

شەڕمان ناوێت بەڵام ئامادەین بەرگری لە گەل و وڵاتمان بكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار