٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەییی ژنانی كورد لە هەولێر دەستى بە كارەكانى كرد

سەرچاوە: AK News

دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەییی ژنانى هەرچوار پارچەی كوردستان بە دروشمى "هەماهەنگى و یەكدەنگیى ژن بۆ یەكێتیى نەتەوەیى" لە هۆڵى سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بەئامادەبوونى نوێنەرى ژنانى پارت و رێكخراوەكانى هەرچوار پارچەى كوردستان دەستى بە كارەكانی خۆى كرد كە ماوەى دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

كۆنفرانسەكە بە بەشداریى 206 ئەندام كە 103 ئەندامى بۆ باشوورى كوردستان و 103 ئەندامەكەی تر بۆ بەشەكانى ترى كوردستان و دەرەوەى وڵاتە دەستی بە كارەكانی كرد.

لە كۆنفرانسەكەدا ژنانى هەرچوار پارچەى كوردستان و دەرەوەى وڵات و كەسایەتیى ناسراوى كورد لەیلا زانا و چەندین پەرلەمانتارى باكورى كوردستان بەشدار بوون.

ساڵی رابردوو لە شاری ئامادی كوردستانی توركیا یەكەم كۆنفرانسی نەتەوەییی ژنی كورد بەڕێوە چوو.

هەواڵی پەیوەندیدار