٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەرچەند ئەمڕۆ دوا وادەبوو بەڵام وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانیەتیەكان بۆ 13 ی ئەم مانگە درێژكرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

Kdp.info- تایبەت

 بەپێی بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لە 26 ی مانگی رابردووەوە دەرگای كۆمسیۆن بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانیەتیەكانی قەوارە سیاسیەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنی داهاتوو ئەنجومەنی پارێزگاكانی كوردستان كراوەتەوەو ئەمڕۆ دوا وادە بوو بەڵام سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان دەڵێت تاوەكو ئێستا هیچ هاوپەیمانیەتیەك لە نوسینگەی نیشتمانی كۆمسیۆن تۆمارنەكراوەو بەوهۆیەش كۆمسیۆن وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانیەتیەكانی بۆ 13 ی ئەم مانگە درێژ كردەوە.

 عەبدوڵرەحمان خەلیفە بەپرسی پەیوەندیە جەماوەریەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان تایبەت بۆ(kdp.info) وتی" لە 5-11-2012 ەوە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان دەستكراوە بە تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسیەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لەو ماوەیەی دیاریكرابوو بە دەیان قەوارە ناوی خۆی تۆماركرد.

وتیشی" دواتر لە 26 ی مانگی رابردوو رێگە درا بە تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانیەتی نێوان قەوارە سیاسیەكان لە نوسینگەی نیشتمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان و ئەمڕۆ دوا وادەی ئەو تۆماركردنە بوو بەڵام تاوەكو ئێستا بەفەرمی هیچ هاوپەیمانیەتیەك لە نوسیگەی نیشتمانی ناوی تۆمارنەكراوە بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدرێت ئەگەر چی چەند هاوپەیمانیەتیەك لە رێگەی نوسینگەی پارێزگاكانی كۆمسیۆنەوە ناویان تۆماركردووە بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتۆتە دەست ئێمە هەربۆیە كۆمسیۆن بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ئەو وادەیە بۆ 13-12-2012 بۆ ئەوەی كاتی زیاتر لەبەر دەست قەوارە سیاسیەكان بێت بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانیەتیەكانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار