٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زیاتر لە هەشت هەزار كەس دەكرێن بە كارمەندی هەمیشەیی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – بڕوا بەرزنجی

 بەمەبەستی باشتر راپەڕاندنی كاروبارەكانیان بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زیاتر لە 8000 كەس لە سەرتاسەری عێراق دەكرێن بە كارمەندی هەمیشەیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان .

 عەلی قادر بەرێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان تایبەت بۆ(kdp.info) وتی" لەرێگەی نوسراوێكی تایبەت سەبارەت بە جێگیركردنی كارمەندانی كاتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لەسەرتاسەری عێراق ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر جێگیركردنی زیاتر لە 8000 كارمەندی كاتی كۆمسیۆن بەمەش هەموو ئەو كارمەندانەی بە یاسای ژمارە 11 ی هەمواركراوی ساڵی 2010 دامەزراون دەگرێتەوە بەمەرجێك خزمەتیان كەمتر نەبێت لەساڵێك لەكاتی دەرچوونی یاساكەوە.

 وتیشی" ئەو كارمەندانەیپێشووتر فەرمانبەری فەرمی حكوومەتی عێراقی بوون بەڵام بەپێی گرێبەست كاریان بۆ كۆمسیۆن دەكرد، لەمە بەدواوە دەكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی دامەزراوی كۆمسیۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار