٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عارف تەیفوور: پێكهێنانی فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنی دیجلە پێشێلی یاسایە

سەرچاوە: KDP.info

عارف تەیفوور جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدڕاڵ دووپاتیكردەوە كە پێكهێنانی فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەكانی دیجلە بە پێیی ماددەی هەشتای دەستووری وڵات پێشێلی یاسایە.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە پێكهێنانی بە ناو فەرماندەیی عەمەلیاتی دیجلە كۆمەڵگە بەرەو عەسكەرتارییەت دەبات و هەروەها سووربونیش لە سەر تێوەگلانی سوپا لە كاروباری سیاسی بە پێیی مادەەی نۆی دەستوور، زیان بە بێ‌ لایەنی دەگەینێت، هاوكات هەر بە پێیی دەستووریش ئامانج لە دامەزراندنی هێزە چەكدارەكان لە پێناو پاراستنی و گەرەنتیی ئەمن و ئاسایشی سنووری عێراقە.

عارف تەیفوور گووتیشی پێكهێنانی فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەكانی دیجلە تەنها بۆ بڵاوە پێكردنی فیتنەیە لە ناوچە دابڕاوەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها فەرماندەیەكانیشی نا دەستوورین و ئەمەش بە هۆی ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەزامەندی لە سەر پێكهێنانی نیشان نەداوە و ئەمەش خۆی لە خۆیدا پێشێلكردنی مادەەی هەشتای دەستوورە و هەر لەم نێوەندەشدا جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان كرد كە ڕێز لە یاسا بگرێت و دەست لە بە تەنگژەكردنی ڕەوشەكە لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەڵگرێت و بۆ كوژاندنەوی ئاگری فیتنەش بوار بۆ دیالۆگ لە نێوان هاوبەشانیدا خۆش بكات. 

هەواڵی پەیوەندیدار