هەرێمی كوردستان ههناردهكردنی نهوتی كهم كردهوه

ڕاوێژكارێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند كە بە هۆی نەدانی بەشی دووەمی خەرجیی كۆمپانیكانی نەوت لە هەرێم، نێوەی هەناردەی نەوتی كوردستان كەمی كردووە.
عەلی حوسێن بەلو، ڕاگەیاندووه، "دەبوایە لە 9/10 بڕی 350 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكای وەك خەرجیی كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێم بدەن كە ماوەی هەفتەیەك دیاری كرابوو، بەڵام هێشتا ئەو بڕەپارەیە نەدراوە بۆیە نیوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كەمی كردووە."
هاوكات بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، بەرپرسێكی عێراقی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاندووە: كەمكردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان رەنگە لە ئەنجامی ئەو ناكۆكییە بێت كە لە نێوان حكوومەتی بەغدا و هەولێر هەیە لەسەر خەرجییەكانی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ئاشكرای كردووە كە هەرێمی كوردستان بە كۆمپانیای نەوتی باشووری سەر بە حكوومەتی عێراقی راگەیاندووە كە رێژەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان كەمی كردووە بەهۆی "چەند كێشەیەكی تەكنیكی و رەنگە ماوەیەكیشی پێ بچێت هەتا كێشەكە چارەسەر دەكرێت".
هەروەها ئەو سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئێستاكە رێژەی هەناردەكردنی رۆژانەی نەوتی كوردستان كەمی كردووەتەوە بۆ نزیكەی 100 هەزار بەرمیل.
هەروەها هەفتەی رابردوو سەرچاوەیەكی نزیك لە پیشەسازی وزەی توركیاییە ئاشكرای كردووە كە رێژەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ توركیا كەمی كردووە ئەمەیش بەهۆی ئەو قەیرانەی لە نێوان هەولێر و بەغدادا هەیە.




