سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4\12\2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی كرد له به‌ڕێز ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق.
له دیدارێكدا بیروڕا سه‌باره‌ت به دیدی سه‌رۆك بارزانی له‌مه‌ڕ بارگرژییه‌كانی ناوچه دابڕێندراوه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان ئاڵوگۆڕكران و هه‌روه‌ها باس له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و وتووێژه ئه‌منی و عه‌سكه‌ریانه كران كه هه‌فته‌ی رابردوو له به‌غدا له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.




