سیستانی داوا دەکات مالیكی عێراق و عێراقییه‌كان په‌لكێشی ململانێیه‌كی خوێناوی نه‌كات و سەردیش دەڵێت پێویستە مالکی نەرم بێت

kdp.info-
وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له نووسینگه‌ی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعی سه‌ید عه‌لی سیسانی بڵاویان كرده‌وه كه سیستانی دوای ته‌نگژه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ڕاگه‌یاندووه كه پێویسته مالیكی، عێراق و عێراقییه‌كان په‌لكێشی ململانێیی خوێناوی نه‌كات و داواش ده‌كات كه له هه‌مبه‌ر كێشه‌كاندا ئارام بگرێ و وڵات دووچاری هیچ جۆره ململانێیه‌كی خوێناوی نه‌كات كه تیێدا ته‌نها گه‌ل زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م بێت.
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی دایه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی مالیكی به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره وه‌سفكرد. له به‌یاننامه‌یه‌كدا موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، ئامۆژگاریی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی كرد و رایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌كانی مالیكی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و پێویسته دووباره‌ی نه‌كاته‌وه، گوتیشی: واچاکترە نوری مالیكی گوته‌كانی بگۆڕێت و زمانی به‌رامبه‌ر هاوبه‌شه سیاسییه‌كانی تووند نەبێت.
هەروەها گوتی : پێویسته سوپای عێراق پڕچه‌ك بكرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی چه‌كه‌كان له‌پێناو عێراقدا بێت، نه‌ك هێزی دیجله یان وڵاتێكی دیكه، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و چه‌كانه كۆن نه‌بن و نرخه‌كانیان دوو ئه‌وه‌نده نه‌بێت، ده‌شبێت كڕینی ئه‌و چه‌كانه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بەکار نەهێنرێت.




