٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەك رۆژ ماوە بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانییەتی و لیستی برایەتی و پێكەوەژیانیش بەیانی داوا پێشكەشی كۆمسیۆن دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 لەرۆژانی رابردوو و دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوەو لێکۆڵێنەوە لە چەند رۆژی رابردوودا، سەرجەم لایەن  سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیاریاندا كە بەیەك لیست  بەناوی  (برایەتی وپێكەوەژیان) لەسەرجەم ناوچە دابڕیێنراوەكان بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی  پارێزگاكانی عێراق بكەن،  بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو لیستە بەفەرمی هاوپەیمانییەتی خۆی لە كۆمسیۆنی باڵای  سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان تۆمارنەكردووە، لەكاتێكدا تەنیا یەك رۆژ وادە بۆ تۆمارکردنی ناوی لیستەکان ماوەو بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتیش دەڵێت بەیانی تۆماری دەكەین.

  خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بۆ (kdp.info) گوتی " لەماوەی رۆژانی رابردوودا سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەو رێكەوتووین كە لەسەرجەم ناوچە دابڕێنراوەكان بەیەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بكەین، بەناوی لیستی (برایەتی و پێكەوەژیان) و ئێستا سەرۆكی سەرجەم قەوارە سیاسییەكانی ئەو هاوپەیمانیەتییە كە ئیمزایان كردووە،  بەیانی بەفەرمی ناوی هاوپەیمانیەتییەكە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماردەكەین.

 ئەو گوتانەی بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرای كرد، كە تەنیا یەك رۆژ وادە ماوە بۆ ئەوەی قەوارە سیاسییەكان کە هاوپەیمانییەتیان سازداوە، لە كۆمسیۆن تۆمار بكەن.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار