٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێكخراوێكی جیهانی رۆتین لەهەرێمی كوردستان بنەبڕ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

  بۆ بنەبڕكردنی رۆتین و رێكخستنەوەی كاروبارەكانی كەرتی گشتی(حكوومەت) لە هەرێمی كوردستان بە سەرجەم فەرمانگەكانییەوە رێكخراوێكی جیهانی بەهاوكاری پەرلەمان و حكوومەت پرۆژەیەك جێبەجێ دەكات.

ج. ئاراس  حسێن  سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بۆ (kdp.info) گوتی" رێكخراویundp  بەهاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی وەزارەتی پلان دانان و بەهاوكاری هەندێ لایەنی تری پەیوەندیدار و چەند لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان سەرقاڵی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكن بۆ كاراكردنی كەرتی گشتی  كە مەبەست لە فەرمانگەكانی حكوومەتەو دوای ئەویش بەهەمان شێوە بۆ كەرتی تایبەتیش و رێكخستنەوەی كاروبارەكانیان.  ئەمەش بەرەوپێشبردنی وڵات لە رووی بەرهەمهێنانەوە بایەخ پێدەدات، هەروەها لایەنێكی سەرەكی ئەوپرۆژەیە بریتییە لە نەهێشتن و بنەبڕكردنی رۆتین لە دامودەزگا حكوومییەكانی كوردستان و كەمكردنەوەی تێچووی كارەكان و رێگەخۆشكردن بۆ كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی  بەشێك لە قورسایی سەر كەرتی تایبەت كەم ببێتەوە.

 ئەو ئەندامەی پەرلەمان گوتیشی" ئەو پرۆژەیە پرۆژەیەكی هەمە لایەنەو حكوومەتی هەرێمیش هاوكاری ئەو رێكخراوە دەبێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە گرنگە و ئێستا لەسەرەتای كارەكانەو پێشبینی دەكرێت دەرئەنجامی باشی لێبكەوێتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار