٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران: لە عێراق دەستوور بێ حورمەتە و متمانە لەنێوان كوتلە سیاسییەكانی نەماوە

سەرچاوە: KDP.info

 لەبەرامبەر ئەو بارودۆخ و قەیرانەی ئێستا عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت ئەندامێكی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بارودۆخەكە  بە شڵەژاو وەسف دەكات و دەڵێت پێویستە هەموو لایەك پابەند بن بە دەستوور و رێكکەوتنەكان، چونكە لەوێ مافی هەموو لایەك بێ جیاوازی دراوە.

بورهان محمد فەرەج ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی تایبەت بۆ (kdp.info)  گوتی" ئێستا بارودۆخێكی شڵەژاو لە عێراق لە ئارادایەو  هیچ متمانەیەك لەنێوان كوتلە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە نەماوە و هەر لایەنەو لە ئاست و شوێنی خۆیەوە لێدوانی توند  دەدات  هەست بە ئەوە دەكرێت كە رۆژ بە رۆژ بارودۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت و حورمەتی دەستوور نەماوەو حكوومەت دەستوور پێشێل دەكات و  تاكە چارەسەر بۆ ئەو بارودۆخەی ئێستا عێراقی تێكەوتووە، تەنیا دایەلۆگ و گفتوگۆیە لەنێوان سەرجەم لایەنەكان.

 گوتیشی" پێویستە تەنیا  رێگا چارەی رێكکەوتنەكان و دەستوور بگیرێتە بەر چونكە لەوێدا مافی هەموو لایەك دراوەو خودی دەستوور مەرجەع بێت، بەڵام پێشێل نەكرێت بۆ ئەمەش ئیرادە بۆ هەموو لایەك پێویستە بۆ ئەمەش دواجار قازانجی هەموو لایەنێكی سیاسی و نەتەوەكانی ئەو وڵاتەی لێدەكەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار