٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەی پاسەوانی ئەندامەکانی پەرلەمان کەم کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

 بە ئامادەبوونی  وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی خۆی سازدا و گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەری جیاواز كرا. کەئەوانێش زانکۆ تایبەتییەکان و مەسەلەی پاسەوانەکانی پەرلەمانی کوردستان بوو، لە چوارچێوەی دوو پڕۆژە یاسای جودا.

 سەمیر عەبدوڵا  ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی كوردستانی تایبەت بۆ          (kdp.info)  گوتی"  دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردنی دوو تەوەر بوو تەوەری یەكەمیان بریتی بوو لە پرۆژە  یاسای زانكۆ تایبەتەكان كە لە 37 مادە پێكهاتووە، لە پەیوەندی بەم باسە وەزیری خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی دانیشتنەكە بوو و داوای كرد كە 10 ڕۆژ مۆڵەت بدرێـت بە وەزارەتەكەیان، چونكە ئەو پرۆژەیەی كە گەیشتۆتە پەرلەمان هی ساڵی 2010 بووە و لەو ماوەی ئەو دوو ساڵە چەندین گۆڕانكاری لەو ناوەندەدا روویداوە.  بۆیە   وەزیری خوێندنی باڵا داوای مۆڵەتی كرد، لەپێناو  داڕشتنەوەی پرۆژە یاسایەكی نوێ، یاخود پێداچوونەوە و گۆڕانكاری لە پرۆژە یاساكەی ساڵی 2010  بکرێت و دواتر خوێندنەوەی دووەمی بۆ ئەنجام بدرێت.

 گوتیشی" بڕگەی دووەمی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان بریتی بوو لە گفتوگۆكردن لە سەر یاسای پاسەوانی ئەندامەکانی پەرلەمان كە لە ساڵی رابردوو بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێردرابوو، بەڵام بەڕێزیان بە چەند تێبینیەك گەڕاندبوویەوە پەرلەمان. دواجار ئەمڕۆ بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانی ئەندامەکانی پەرلەمان لە چوارەوە بۆ سێ  پاسەوان و دوای خانەنشین بوونیشی تەنیا یەك پاسەوان  دەمێنێتەوە.

هەولێر- بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار