سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 4/12/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆن .
له دیدارێكدا ، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆن پلانی كاری خۆیان و گۆرانكارییه‌كان و ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی كه رێگرن له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان و ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه بڕیاره رۆژی 20/4 ی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێ ، خسته‌ڕوو و دا‌واشیان له سه‌رۆك بارزانی كرد پاڵپشتیان بێت بۆ ده‌ستێوه‌رنه‌دان و كاركردن بۆ پارێزگاریكردن له سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆنه‌كه و ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه تا ئێستا هیچ ته‌وافوقێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رووی نه‌داوه سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن.
سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له سه‌ر رۆڵی گرنگی كۆمسیۆن له سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه و كاره‌كه‌یانی به ئه‌ركێكی نیشتمانی گه‌وره وه‌سفكرد كه پارێزگاری له پرۆسه‌ی دیموكراسی له وڵات‌دا ده‌كات و پاڵپشتی ته‌واوی خۆیشی بۆ سه‌ربه‌خۆی كاری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووپاتكرده‌وه و داوای له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵاشی كرد كه شه‌رعیه‌تی دیموكراسی و پاكی خۆیان له ده‌ستنه‌ده‌ت .
تاوتوێكردنی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌می و هه‌روا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم و دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




