ئۆباما لە بارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی هۆشداری دایە رژێمی ئەسەد

باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە بارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی هۆشداری دایە رژێمی ئەسەد.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە باراك ئۆباما لە لێدوانەكانیدا لە واشنتۆن هۆشداری دایە رژێمی ئەسەد كە چەكی كیمیایی لە دژی ئۆپۆزسیۆن بەكار نەهێنێت و بەكارهێنانی ئەو چەكە هەڵەیەكی گەورەیەو كارێكی ناپەسەندە و لێپێچینەوەی لەسەر دەكرێت.
هەروەها ئۆباما ئەوەشی راگەیاند كە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیكردنی داخوازییە رەواەكانی سوریەكان و هاوكاریكردنی ئۆپۆزسیۆن و پێشكەشكردنی یارمەتی مرۆیی و كاركردن لەسەر كرداری گواستنەوەی دەسەلات لە سوریایەكی ئازاد كراو لە رژێمی ئەسەد.
شایەنی باسە دوێنێش هیلاری كلینتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هۆشداری توندی دایە رژێمی ئەسەد لە بارەی بە كارهێنانی چەكی كیمیایی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی.




