٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری پەروەردە وتارێکى گرنگ لە کۆنگرەى ئاشتی جیهانی پێشکەش دەکات

سەرچاوە: KDP.info


لە درێژەى سەردانەکەی خۆیدا بۆ وڵاتە  یەکگرتووەکانی ئەمریکا، د. عیسمەت محەمەد خالید وەزیرى پەروەردە، لە فیستڤاڵی ئاشتی جیهانی لە شاری ئەتەڵەنتای ئەمریکی وتارێکی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد، کە بووە جێگەى سەرنج و بایەخی ئامادەبووانی فیستڤاڵەکە.

وەزیری پەروەردە وێڕای بەرزنرخاندنی فیستڤاڵی ئاشتی جیهانى، تیشکی خستە سەر رۆلی پەروەردەو فێرکردن لە بڵاوکردنەوەى ئاشتی لە جیهاندا، ئاماژەشی بۆ هاوژیانی ئاشتیانەى سەرجەم گەل و نەتەوەو ئایین و ئایینزاکان کرد، کە چەندین ساڵە بەشێوەیەکی ئاشتیانەو بەگیانی لێبووردەیی و یەکتری قبوڵکردن لە هەرێمی کوردستان دەژین.

    لەدرێژەی وتارەکەی خۆیدا د. عیسمەت محەمەد خالد ئاماژەى بۆ رۆلی ئاشتیخوازانەى سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی.

شایانی باسە نوێنەری 83 وڵاتی جیهانی و 15 سەرۆکی پێشووتری وڵاتانی جیهان، ئامادەی ئەم فیستڤاڵە جیهانییە بوون.

هەر لەمیانی ئەم سەردانەیدا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەزیرى پەروەردە بەشداری لە پانێڵی پەروەردەو ئابووری و ژیانی گەلانی ژێردەستە کردو، لە دوو کۆبوونەوەی جیاجیادا لەگەڵ جان دیکسۆن رێکخەری فیستڤاڵی ئاشتی جیهانی و دیڤید کامبس بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی رێکخراوی ئاشتی جیهانی، دەستخۆشی لە سەرخستنی کاروچالاکییەکانی فیستڤاڵەکە کردو بە رووداوێکی گرنگی زانی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تەواوی جیهاندا.

 


دلێر ئیبراهیم- هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار