نەتەوەیەکگرتوەکان چاودێرى ڕه‌وشه‌که ده‌که‌ن و له‌دژى ئه‌وه‌ن که تاکڕه‌وى له عێراق هه‌بێت

یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایدەگێنێت له هه‌موو لێدوانه‌کانى نەتەوە یەکگرتوەکان ئه‌وه‌دیاره که پشتگیرى له تاکره‌ویانه‌ى نورى مالیکى نه‌کراوه و له‌دژى ئه‌وه‌ن که تاکره‌وى له عێراق هه‌بێت، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕووکە مادده‌ى 140 و ناوچە جێ ناکۆکەکان به‌شێکن له مادده‌یه‌کى ده‌ستوورى له عێراقدا و un به‌هه‌موو ئۆرگانه‌کانى خۆیه‌وه پشتگیرى له‌م ده‌ستووره‌ى عێراق ده‌کات و هه‌مووکاتیش له بریارى تازه‌ى ساڵانه‌ى خۆیدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌کات که‌ده‌بێ ئه‌م مادده ده‌ستوورییه جێبه‌جێبکرێت.
د. دیندار زێباری یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به (kdp.info )ی راگه‌یاند: "مادده‌ى 140 و ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان به‌شێکن له مادده‌یه‌کى ده‌ستوورى له عێراق و un به‌هه‌موو ئۆرگانه‌کانى خۆیه‌وه پشتگیرى له ده‌ستووره‌ى عێراق ده‌کات و هه‌مووکاتیش له بریارى تازه‌ى ساڵانه‌ى خۆیدا ئاماژه‌به‌وه‌ده‌کات که‌ده‌بێ ئه‌م مادده ده‌ستوورییه جێبه‌جێبکرێت، نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتى گشتى ساڵانەی هه‌یه‌له سه‌ر چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ناوچه‌دابڕێنراوەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە هه‌رجاره‌ى نوێنه‌رى تایبه‌تى un سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و دیداری ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێم و شانده‌کانى تریش کە بە هاوبه‌شی دێنه هه‌رێم بەردەوام و رۆژانه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، چونکە ئەوان وجوودیان له هه‌رێم هه‌یه چاودێرى ره‌وشه‌که‌ده‌که‌ن.
د. دیندار زێبارى گوتیشى: ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى که ئێستا هه‌یه وه‌کو خۆى ئه‌چێ بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و له‌وێ ده‌بێته دیکۆمێنت و ئه‌وکێشانه‌ش به‌راسته‌و خۆ له‌لایه‌ن un دەگوازرێنەوە.
زێبارى هەروەها گووتی: گه‌یاندنى زانیارى راسته‌وخۆ له‌رێگاى un گرنگى خۆى هه‌یه و un یش وه‌ک ئۆرگانێکى نێوده‌وڵتى که هاوکارى عێراق ده‌کات به‌گشتى و له ناو عێراقیش باسى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و پشتگیرى ده‌کات له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ى که‌هه‌یه، ئێستا un له کوردستان له گه‌ڵ هه‌موو داموو ده‌زگاکانى هه‌رێم خه‌ریکى زۆر بوارى پێشکه‌وتنن.
سه‌باره‌ت به پێشلکارى ده‌ستوورى و هه‌نگاوه تاکره‌وییه‌کانى مالیکیش زێبارى گوتى: له هه‌موو لێدوانه‌کانى un ئه‌وه‌دیاره که پشتگیرى له‌سیاسەتی تاکڕەویانەی مالیکی نه‌کراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌دژى ئه‌وه‌ن که تاکره‌وى له عێراق هه‌بێت و ئەوان پاڵپشتى حکوومه‌تێکى نیشتمانى هاوبه‌ش ده‌که‌ن.
زێبارى گوتیشى: هەنگاوی کردەیی نەتەوەیەکگرتووەکان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وراده‌یه‌ى که ته‌هدید له‌سه‌ر ئه‌منى هەرێمی ونێودەوڵەتی ئه‌گه‌ر کێشه‌که گه‌یشته سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ىهەرێمی ونێودەوڵەتینەتەوە یەکگرتووەکان دێتەسه‌رخه‌ته له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌رێم و هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامن.
گوتیشى داواکارى ئێمه‌ش له نەتەوەیەکگرتوەکان ئه‌وه‌یه که ده‌ورى زیاتر ببینێ به‌تایبه‌تى له پێکهێنانى هێزى دیجله چونکه تێکدانى ئه‌منیه‌تى ناوچه‌دابڕێنراوه‌کانە و خزمه‌ت به‌پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى ئه‌و ناوچانه ناکات.
بەکر و کارزان




