هەڵمەتی چاندنی بەڕوو لە هەرێمی كوردستان دهستی پێكرد

بە ئامانجی زیاتر گرنگیدان بە ژینگە ولە پێناوزیاتر بە سەوزایی كردنی هەرێمی كوردستان،دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ بەریِوەبەرایەتی گشتی باغداری و دارستان و پاوان هەڵمەتی چاندنی یەك تەن ونیو بەڕوو لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێم بە ئیدارەی گەرمیانیشەوە دەستی پێكرد.
دوێنێ 3-12-2012 بە ئامادەبوونی سەمەد محەمەد سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم ، هەڵمەتی چاندنی 150هەزار بەڕوو لە سنوری هەرسێ پارێزگاكەی هەرێم بە ئیدارەی گەرمیانیشەوە دەست پێكرد،كە دەستەی پاراستن وچاككردنی ژینگەی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ بەریِوەبەرایەتی گشتی باغداری و دارستان و پاوان سەر پەرشتی دەكەن.
لەم بارەیەوە سەمەد محەمەد سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم رایگەیاند" لە پێناو گرنگیدان بە ژینگە و سروشتی كوردستان و زیاتر بە سەوزایی كردنی لە رێگەی ئەم هەڵمەتەوەهەوڵدەدەین ژینگەی كوردستان جوانتر بكەین و گرنگی زیاتری پێ بدەین،وتیشی" هاوكات ئەو هەڵمەتەش قۆناغ بە قۆناغ لە ناوچە جیاكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.
سەرۆكی دەستەی ژینگە راشیگەیاند"ئەركی پاراستنی ئەو نەمامانە دەكەوێتە ئەستۆی هۆبەی دارستانی سنورەكەپێویستە هاوڵاتیان هاوكارمان بن لە پاراستن و پارێزگاری كردن لە چاندنی ئەو بەڕووانە.
هەڵمەتی چاندنی بەڕوو دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم سەرپەرشتی دەكات بە هەماهەنگی لەگەڵ بەریِوەبەرایەتی گشتی باغداری و دارستان و پاوان و نزیكەی 150هەزار بەڕوو لەو هەڵمەتدا دەچێندرێت و هەرسێ پارێزگاكەی هەرێم و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.




