٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆمپانیاكانى بوارى وزه‌ و نه‌وتى له‌ هه‌رێم خه‌ڵات كرد

سەرچاوە: KDP.info

 ئێواره‌ى دووشه‌ممه‌ 3ى دیسه‌مبه‌رى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ كۆكتێلێكى پێشوازیدا كرد كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخه‌رانى دووه‌مین كۆنفرانسى نه‌وت و گازه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ساز كرا.


له‌ كۆكتێله‌كه‌دا كه‌ به‌شدارانى كۆنفرانسى نه‌وت و گاز له‌ كۆمپانیا بیانى و ناوخۆییه‌كان ئاماده‌ى بوون، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و د.ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خه‌ڵاتى ساڵیان به‌خشیه‌ پێنج له‌ كۆمپانیا به‌شداره‌كان كه‌ له‌ بوارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنانى نه‌وت و گازدا له‌ هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ بوارێكى تایبه‌تدا خزمه‌تیان به‌ هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى وه‌ربه‌رهێنان و گه‌شه‌شه‌ندنى بوارى وزه‌ و نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و ده‌یكه‌ن.


كۆمپانیا خه‌ڵاتكروه‌كان كه‌ سیانیان كۆمپانیاى بیانى و دووانیان كۆمپانیاى ناوخۆیى بوون، بریتى بوون له‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاى بوارى نه‌وت شیڤرۆن – ى ئه‌مه‌ریكى، كۆمپانیاى ناودارى گه‌نه‌ل ئه‌نه‌رژى. كۆمپانیاى تالیسمان و هه‌روه‌ها هه‌ردوو كۆمپانیاى ناوخۆیى ئۆیل سێرڤ و كار گرووپ.

هەواڵی پەیوەندیدار