پرسە نامەیەک لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەرێز خاتوو کوێستان محمد

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خاتوو کوێستان محمد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان / فراکسیۆنى گۆڕان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەرێزیانەوە ئەمەش دەقەکەیەتی:
بۆ بەرێز خاتوو کوێستان محمد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان / فراکسیۆنى گۆڕان
بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى کۆچى دوایى دایکى بەرێز تان مان پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەى ئێوەى بەرێز و تەواوى خانەوادە و کەسوکار و دۆستان دەکەین، لەخواى گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و بە بەهەشتى بەرینى شاد بکات، و دڵنەوایی و ئارامى بە ئێوەى بەرێز ببەخشێت و ئەمە دوا کۆستى بنەماڵەکەتان بێت.
انا الله وانا الیە راجعون
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان
3/12/2012




