٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ چارەسەری گرژیەكان ئەمڕۆ تاڵەبانی بەیاوەری شاندێك دەگەڕێتەوە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

 بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست kdp.infoكەوتووە وابڕیارە ئەمڕۆ جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق بە یاوەری شاندێكی تێكەڵ لە كەسایەتی حزبی و حكوومی بگەڕێتەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی هەوڵدان بۆ چارەسەریگرژیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

 بورهان محمد فەرەج ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆkdp.infoوتی" بەپێی ئەو زانیاریانەی من هەمە وابڕیارە ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق بەیاوەری شاندێك لە سەركردایەتی سیاسی كورد بگەڕێتەوە بەغدا و هەركاتێك تاڵەبانیش بگەڕێتەوە بەغدا بەدڵنیاییەوە سەرجەم كوتلەكانی شیعەو سوونە سەردانی دەكەن و ئەویش لە میانەدا هەوڵی خۆی دەدا بۆ ئەوەی بە زووترین كات چارەسەری ئه‌وبارودۆخە ناهەموارەی ئێستا لە ئارادایەو ئەو گرژیانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە بكات.

ناوبراو وتیشی" پێویستە ئەو هەنگاوانەی ئەمجارە دەنرێت جدیتر بن بۆ چارەسەری ئەو بارودۆخە.

 شیاوی ئاماژە بۆ كردنە سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە گوایا هەریەك لە بەڕێزان( د. بەرهەم ئەحمەد وەكو نوێنەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فازڵ میرانی وەكو نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و جەعفەر شێخ مستەفا وەكو نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری سەردانەكەی سەرۆك كۆمار بن، بەڵام بورهان محمد فەرەج ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێئاگایی خۆیی لە كەسایەتییەكانی شاندەكە دەبڕی و وتی: تەنها ئەوە دەزانم شاندێك یاوەری سەرۆك كۆمار دەكات لەو سەردانەیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار