لە شارۆچكەی دیانا سیمینارێكی كراوە دەربارەی رەوشی ئافرەتان لە یاساكانی هەرێم بەڕێوەچوو

kdp.info
لەچوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، كە لەژێر دروشمی لە ئاشتی ماڵەوە بۆ ئاشتی كۆمەڵگە، بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان بەڕێوەدەچێت، گۆڤاری دیانا سیمینارێكی كراوەی دەربارەی رەوشی ئافرەتان لە یاساكانی هەرێمدا بەڕێوەبرد.
ئەم سیمینارە لەلایەن د. مونا یۆخەننا مامۆستای یاریدەدەر لە كۆلیژی یاساو رامیاری زانكۆی سەڵاحەدین پێشكەشكرا.
لەسەرەتای سیمینارەكەدا ئیڤان جانی سەرنووسەری گۆڤاری دیانا سازكردنی ئەم جۆرە سیمینارانەی بەرزنرخاند بۆ پێناسەكردنی مافەكانی ئافرەت و شرۆڤەكردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندیان بە پرسی ژنانەوە هەیە.
لەلایەن خۆیەوە د. مونا ئاماژەی بۆ مێژووی توندوتیژی دژ بەئافرەتان لەسەر ئاستی جیهان و هەوڵ و كۆششەكانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە لە هەرێمی كوردستان كردو، چەندین یاسای پەیوەست بە مافی ئافرەتانی شرۆڤەكرد، بەتایبەتیش تیشكی خستە سەر ئەو كەلەبەرو ناتەواویانەی كە لەیاساكان بەدی دەكرێن بەمەبەستی هەمواركردنەوەیان.




