فه‌لاح مسته‌فا: حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نییه

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردا نییه و هانی ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌ده‌ین که په‌نابه‌ر به‌زۆر ده‌نێرنه‌وه، ره‌چاوی بارودۆخی په‌نابه‌ره‌کان بکه‌ن.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان "فه‌لاح مسته‌فا" گوتی: "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نییه و هه‌رده‌م هانی ته‌واوی وڵاتان ده‌دات که‌وا به‌شێوه‌یه‌کی ئاره‌زوومه‌ندانه هانی ئه‌و په‌نابه‌رانه بدات بگه‌ڕێنه‌وه بۆئه‌وه‌ش جه‌ختمان له‌وه کردۆته‌وه که راهێنان و مه‌شقیان پێ‌بکه‌ن و فێری پیشه‌یان بکه‌ن تاکو له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی بێنه‌وه ناو کۆمه‌ڵگه‌وه‌و ئاینده‌ی خۆیان مۆسگه‌ر بکه‌ن، ئێمه‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵی به‌رده‌وام داین له‌گه‌ڵ وڵاتان تاکو به‌شێوه‌یه‌کی ئاره‌زوومه‌ندانه په‌نابه‌ران بنێرنه‌وه."
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ نه‌کردنی چوار بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه و فشاره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم که لقی کوردستانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران داوای ده‌کات فه‌لاح مسته‌فا گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵێک بابه‌ت و پرس هه‌یه که کێشه‌مان له‌سه‌ری هه‌یه و رێک‌نه‌که‌وتووین، به‌ڵام پرسی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران په‌یوه‌ندیشی هه‌یه به‌و وڵاتانه‌ی که بڕیاریان له‌سه‌ر به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران داوه."
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: "ئه‌وه‌نده‌ی پێمان بکرێت و له‌توانامان بێت هانی ئه‌و حکومه‌تانه ده‌ده‌ین که ره‌چاوی بارودۆخ و هۆکاری چونه‌ده‌ره‌وه‌یان بکه‌ن که‌وا له‌به‌رچی رۆیشتوون و ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه و پاره‌ی زۆریان خه‌رجکردووه و به‌رده‌وامیش هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه ئاینده‌ی په‌نابه‌ره‌کان له‌به‌رچاو بگرن."




