٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمریکا نیگەرانی لەهەمبەر قەیرانی عێراق دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی شاندی نێوان کوردستان و بەغدا بەهیچ ئەنجامێک نەگەیشتن بۆ چارەسەری کێشە و گوتەکانی مالکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، بارودۆخەکەی پتر بەرەو ئاڵۆزی برد، ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لەهەمبەر کێشەکان دەربڕی و باڵوێزی ئەمەریکا  ستیڤن بیرکۆفت لە عێراق سەردانی سەرۆک کۆمار جەلال تاڵەبانی لە شاری سوڵێمانی کرد و هەمان رۆژیش سەردانی سەرۆک بارزانی سەرۆکی کوردستان و  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستانی کرد.  سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەدا رایگەیاند کە ئەوەی لەناوچە دابڕێنرداوەکان روودەدات نادەستوورییە و جێگەی قبولکردن نییە و هەروەها سەرۆکی حکوومەتیش رایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک  قبول ناکەن کارەکان یەکلایەنانە لەو ناوچانە جێجەجێبکرێت و حکوومەتی کوردستان لەگەڵ چارەسەری کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆو دانوستانە.

لەهەمان کاتدا سەرچاوەیەکیش لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای دیداری نێوان سەرۆک تاڵەبانی و بیرکۆفت،  رایگەیاند هەر گۆڕانکارییەک لە ناوچەکە دەبێت لەرێگەی هەماهەنگی لە نێوان حکوومەتی فیدارالی  لەبەغدا و هەرێـمی کوردستان ئەنجام بدرێت نەک تەنیا لایەنێک بیکات.

 

لەهەمان کاتیشدا باڵوێزی ئەمەریکا سەرەڕای نیشاندانی نیگەرانی لەمەڕ کێشە و قەیرانەکان، رایگەیاند کە ناکرێت تاکلایەنانە چارەسەری ئەو کێشانە بکرێت و یاخود هەڵسوکەوت بکرێت.
لە چەند راۆژی رابردوودا لەئاکامی بەردەوامبوونی کێشەکان و بە ئەنجام نەگەیشتنی  دانوستانەکانی شاندی سەربازی لەبەغدا و پێداگری نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر کێشەکان و تەنیا بانگەشەکردن بۆ بەکارهێنانی شێوازی تازە لە یەکلایکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ لایەنە شیعییە رکابەرەکانی و هەڕەشەکرن لەکورد لە نابێت چەکیان هەبێت و شەڕی ئەمجارە دەبێتە شەڕی نێوان دوو نەتەوەی کورد و عەرەب، شەقامی عێراقی رووبەرووی نیگەرانی و شلەژان کردۆتەوە.

رەچاو دەکرێت لە ئەنجامی بەردەوامی سیاسەتی تاکڕەوانەی مالکی لە ئیدارەکردنی حکوومەت، لەم نزیکانە سەرۆکی عێراق جەلال تاڵەبانی بگەڕێتەوە بەغدا و دەست بە گفتوگۆ و چالاکی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بکات، بۆ رێگرتن لە فرەبوونی کێشەکان و هەورەها رەوتی سەدریش جارێکی دیکە بەدوای کۆکردنەوەی دەنگ  و لایەنەکانە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە مالکی،  سەرۆک وەزیرانی عێراق  لە دیدارە رۆژنامەوانییەکەی رۆژی ١-١٢-٢٠١٢ لەبەغدا ناراستەوخۆ هێرشی کردە سەر رەوتی سەدر و هەروەها بەردەوامی هاوپەیمانی نێوان کورد وشیعەی بە دژایەتی سونە ناوبرد. سەرباری پێداگری لە سەر نەبوونی بەڵگە لەمەسەلەی تێوەگلانی نیزکەکانی خۆی لە گەندەلی و گرێبەستی چەککڕین لە روسیا  و درێژەدان بە کڕێنی چەک لەم وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار