به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم رێوره‌سمی رۆژی نیشتمانی و یه‌كگرتنی میرنشینه‌كانی ئیمارات له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو

به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێوره‌سمی رۆژی نیشتمانی و یه‌كگرتنی میرنشینه‌كانی ئیمارات له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو
بەئاماده‌بوونی سەرۆک مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژمارەیە‌ك وه‌زیری حکوومەتی هەرێـمی کوردستان و بەرپرسانی ئیداری و سیاسی و عه‌بدوڵڵا تونه‌یجى كونسۆڵی گشتى میرنشینی عه‌ره‌بیی یه‌كگرتوو لەهەولێری پایتەختدا، رۆژی نیشتیمانى و یه‌كگرتنی میرنشینی و‌ڵات و تێپەڕینی 41 ساڵ بەسەر دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی ئیماراتی یه‌كگرتووی بە شێوەیەکی بەرز رێزلێگیرا.
له وته‌یه‌كدا كونسڵى گشتى ئیماراتى یه‌كگرتوو گوتى له قۆناغى دروست كردنى هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵماندا تا ده‌وڵه‌تى خۆمان دروست بکەین، دواتر قۆناغێكى نوێ ده‌ستىپێكرد ئه‌ویش پێشكه‌وتن بوو له‌بواره جیاوازه‌كانى ژیان و به‌تایبه‌تیش وه‌به‌رهێنان.
له به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كه‌یدا عه‌بده‌ڵڵا تونه‌یجى كونسڵى گشتى ئیماراتى یه‌كگرتوو گوتى ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیمان باشه و پێشكه‌وتنى به‌رچاوى به‌خۆوه بینیوه هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه كه رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له كۆمپانیاكانى ئیمارات روو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و بتوانن هه‌لى كاركردن بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستیان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.




