سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌حمود عه‌باس ده‌كات

به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى به‌خشینى سیفه‌تى ده‌وڵه‌تى چاو‌دێر به فه‌له‌ستین له ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، برووسكه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى مه‌حمود عه‌باسى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستین كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
فه‌خامه‌تى مه‌حمود عه‌باسى به‌رێز، سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستین سڵاو ،
به بۆنه‌ى به‌خشینى سیفه‌تى "ده‌وڵه‌تى چاو‌دێر، نا ئه‌ندام" له ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرت,وه‌كان به فه‌له‌ستین ، خۆشحاڵ ده‌بین كه به ناوى گه‌لى كوردستان جوانترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى به‌ڕێزتان و گه‌لى فه‌له‌ستینى برا بكه‌ین .
ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه له سایه‌ى سه‌ركردایه‌تى دانایانه‌ى ئێوه و تێكۆشان و قوربانیدانى گه‌لى فه‌له‌ستین و هه‌روه‌ها زۆرینه‌ى ووڵاتانى ئه‌ندام له ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كه پشتگیرى له به‌ده‌ستهێنانى داواكارییه ڕه‌واكانتان ده‌كه‌ن به ده‌ست هاتووه.
دووباره پیرۆزبایتان به بۆنه‌ى به ده‌ستهێنانى ئه‌و ده‌ستكه‌وته گرنگه لێده‌كه‌م و له په‌روه‌ردگار داواكارین كه له ڕێڕه‌وى وێناكردنى ژیانێكى ئازاد و سه‌ربه‌رزانه و داهاتوویه‌كى ڕووناكتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌تان سه‌رتان بخات و خوازیارى به‌رده‌وامى شكۆمه‌ندى زیاتر بۆ فه‌له‌ستین و گه‌له‌كه‌ى.
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕى ڕێز و سوپاسمان.
براتان مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2012/12/2




