٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهۆی جێ بەجێ نەكردنی رێنمایەكان 44 پرۆژە غەرامە كراون

سەرچاوە: KDP.info

بەرێوبەری كارگێری و دارایی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بە بری 314 ملیۆن دینار 44 پرۆژە لە هەرێمی كوردستان غەرامە كراون دوای  ئەوەی رێنمایە ژینگەیەكانیان جێ بەجێ نەكردووە كە زۆرترینیان كاریگەی چیمەنتۆ و پاڵاوگەی نەوت بوون.

لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەمرۆ 2-12-2012 كە لە دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم بۆ هەریەكە لە عەبدولرەزاق خەیلانی بەرێوەبەری فەرمانگەی هونەری و سەلام عومەر بەرێوەبەری فەرمانگەی كارگێری و دارایی بەرێوەچوو،تیادا تیشكیان خستە سەر ئەو پرۆژانەی كە لە ماوەی 4 مانگدا سزدراون.

سەرەتا عەبدولرەزاق خەیلانی بەرێوەبەری فەرمانگەی هونەری رایگەیاند"بەهۆی جێ بەجێ نەكردنی رێنمایە ژینگەیەكان لە پرۆژەكاندا لە كاتی جێ بەجێ كردنیایندا تیمەكانی ژینگە رێنماییان پێداون و سەرپێچیان كردووە وغەرامە كراون بە پێ بژاردن بەڵام تا ئیستا غەرامەكانیان نەداوە.

عەبدولرەزاق خەیلانی ووتیشی"غەرامەكان دەچێتە سندوقی پاراستنی ژینگەوە كە لە دوایدا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ژینگەی هەرێم كە نوێنەری 14 وەزارەتی تێدایە و سەرۆكی دەستە سەرۆكایەتی دەكات رێوشوێنی خەرج كردنی بۆ دیاری دەكرێت،راشیگەیاند"بە پێی فەرمانی سەرۆكی دەستە ئەو شوێنانەی كە هۆكار دەبن بۆ پیس كردنی ژینگە و خراپ كردنی ماوەی 3رۆژ تا 90 رۆژ رادەگیرێن و لە حاڵەتی جێ بەجێ نەكردنی رێنمایەكان ئەوا مۆڵەتی ژینگەیی لێ وەردەگیرێتەوە،بۆ ئەمەش  جیاوازی لە نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت ناكرێت چونكە ئەو شوێنانەی كە سزدراون نەخۆشخانەی حكومیشی تێدایە.

لە بەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا سەلام عومەر بەرێوەبەری فەرمانگەی كارگێری و دارایی ئاشكرای كرد كە 44 پرۆژی جیاواز كە رێنمایەكانیان جێ بەجێ نەكردووە هۆكاری پیس بون و خراپ بوونی ژینگە بوون بە بری 314 ملیۆن غەرامی كراون لە ماوەی مانگی نیسان تا 2-ئابی ئەمساڵ،ووتیشی داوا لە سەرجەم ئەو شوێنانە دەكەین 31-12-2012 دوا مۆڵەت بۆ دانی غەرامەكان لە حاڵەتی نەدانی غەرامەكان ئەوا دوو هێند دەبێتەوە و دەگاتە حاڵەتی مۆڵەت لێ وەرگرتنەوەش.

سەلام عومەر بەرێوەبەری فەرمانگەی كارگێری و دارایی ئەوەشی ئاشكرا كرد ئەو 44 پرۆژەیە لە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی گەرمیان لەلایەن تیمەكانی ژینگەوە سزدراون.

هەواڵی پەیوەندیدار