سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی ڤیلكۆ پۆڵسكا ده‌كات

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 2/12/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز لێزك ئوتاسیاك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی ڤیلكۆ پۆڵسكا به یاوه‌ری به‌رێز لیخ ستێفا نیاك باڵیۆزی وڵاتی پۆله‌ندا.
له دیدارێكدا ، باس له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی ڤیلكۆ پۆڵسكا و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كرا .
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی ڤیلكۆ پۆڵسكا ئامانجی سه‌ردانه‌كی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه هه‌رێمی ڤیلكۆ پۆڵسكا خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت و هاریكاری هه‌رێمی كوردستان بكات له‌و بوارانه‌ی كه پێویستیان به هاریكارییه .
سه‌رۆك بارزانی روونیكرده‌وه كه ده‌رگای هه‌رێمی كوردستان كراوه‌یه بۆ هه‌موو وڵات و هه‌رێمێك كه بیانه‌وێت هاوكارمان بن له بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا .




