فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مالكیدا نه‌كرد

له كاردانه‌وه‌یه‌كدا له به را‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی مالیكی كه دوینی له كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا خستیه ڕوو كوتله كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌تیانكرده‌وه كه به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكه‌ن، كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی داوای به‌ستنی كردبوو به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی گرژییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كوتله كوردستانییه‌كان بڵاویكرده‌وه كه فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان ڕه‌تیانكردۆته‌وه به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكه‌ن به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی گرژییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا. هاوكات سه‌رچاوه‌كه هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی كوتله كوردستانییه‌كانی بۆ ئه‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه گه‌ڕانده‌وه كه نوری مالیكی سازیكردبوو، تێدا هه‌رێمی كوردستانی به په‌كخستنی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له ناوچه دابڕێنراوه‌كان تۆمه‌تبار كرد.




