ئه‌مریكا داوا له ئێران ده‌كات چالاكڤانێكی مافی ئافره‌تان ئازاد بكات

ktv
ئارێز ئه‌حمه‌د_ ئێران،، "ڤیكتۆریا نۆڵاند" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌ربرینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی خاتوو "نه‌سرین ستووده" پارێزه‌ر و چالاكڤانی مافی ئافره‌تان، رایگه‌یاند: داوا له حكوومه‌تی ئێران ده‌كه‌ین كۆتایی به گوشار بۆ سه‌ر "نه‌سه‌رین ستووده" بێنێت و ئه‌و خاتوونه‌و 30 به‌ندكراوی ئافره‌تی تر ئازاد بكات.
نه‌سرین ستووده پارێزه‌ر و چالاكڤانی مافی ئافره‌تان له ئێران دژی هه‌ڵسووكه‌وتی ناشیاو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كچه ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌كه‌ی نزیكه‌ی 4 مانگه مانی گرتووه‌و ئه‌مه له كاتێكدایه كه باری ته‌ندروستی ناجێگره و ده‌بێ له‌ژێر چاودێری پزیشكی بێت و
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی "ئه‌وین"ی تاران خاتوو "نه‌سرین ستووده"یان گوازراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سه‌ی. پێشتر ره‌زا خه‌ندان هاوسه‌ری ئه‌و خاتوونه له‌باره‌ی باری ته‌ندروستی هاوسه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو: باری ته‌ندروستی ناجێگره‌و كێشی بۆ 43 كیلۆگرام دابه‌زیوه. شایانی باسه خاتوو نه‌سرین ستووده له‌لایان دادگاوه به 11 ساڵ زیندان حوكم دراوه‌و یه‌كێتی ئه‌ورووپا خه‌ڵاتی ئازادی ئه‌مساڵی خۆی به ناو خڵاتی "ساخارۆف" به‌خشیوه‌ته ئه‌و چالاكڤانه مه‌ده‌نییه




