جەلال تاڵەبانی:یان دهبێت مالیكی ڕهفتاری خۆی بگۆڕێت، یان دهبێت لیستهكهی بیگۆڕن

سەرۆككۆماری عێراق جەلال تاڵەبانی لە میانی گوتووێژێكدا لەگەڵ بەرنامەی "نوقتەنیزام"ـی كەناڵی ئاسمانیی عەرەبییە كە شەوی ڕابردوو پەخشكرا، رایگەیاند " لە دەستەڵاتی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا نییە وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان كاری پۆلیس بە سوپا ئەنجام بدات و كارێكی لەو جۆرەیش تێپەڕاندنی دەستەڵاتەكانییەتی."
جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە قەیرانی ئەم دواییەی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندی لەسەر پێكهێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە لە ناوچە دابڕاوەكان، گوتی "پێكهێنانی ئەو هێزە تێپەڕاندنی دەستەڵاتەكانی سەرۆكوەزیرانە لە لایەن مالیكییەوە، چونكە حاڵەتی نائاسایی بە رەزامەندیی سەرۆك تاڵەبانی روونیشی كردەوە كە پێی وایە داوا لە لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانی بكرێت بۆ ئەوەی سەرۆكوەزیر رەفتارەكانی ئێستای بگۆڕێت یان ئەو لیستە سەرۆكوەزیر بگۆڕن.
سەبارەت بە نیگەرانیی كورد لە پڕ چەككردنی دەوڵەتی عێراق، سەرۆككۆمار ئاماژەی دا "ئێمە عیراقێكی بەهێزمان دەوێت و نیگەران نین لەو گرێبەستانەی حكوومەتی عێراق بۆ كڕینی چەك ئەنجامیان دەدات، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان جۆرێك لە تەنسیق و دڵنیایی دەوێت سەبارەت بە چۆنێتیی بەكارهێنانی ئەو چەكانە."




