بەهەزاران گەنج ئامادەیی خۆی بۆ بەرگریكرن لە خاك دەربڕیوە
(1)__2012_12_01_h21m23s5__GH.jpg)
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو چەند سەنتەر و رێكخراوێكی كۆمەڵی مەدەنی لە شاری هەولێر كەمپینێكیان بەناوی بەرگری لەخاك پێكهێنا و دواتر كاری كەمپینەكە لە لە شاری سلێمانی و چەند شونێكی دیكەش راگەیەنرا ئەندامێكی دامەزرێنەری ئەو كەمپینە ئەوە ئاشكرا دەكات كە ئێستا بەهەزاران ئیمزا كۆكراوەتەوە كە زۆرینەیان گەنجن.
سیروان گەردی سەرۆكی سەنتەری ئاسوودەو ئەندامی دامەزرێنەری سەنتەری بەرگری لەخاك تایبەت بۆkdp.infoوتی" لە چەند رۆژی رابردوو بەمەبەستی پشتگیریكردن لە هێزی پێشمەرگەو ئامادەیی گەنجانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرگری لە خاك لەكاتی هەر مەترسی و هێرشێك بۆ سەر هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە 10 رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی كەمپینی بەرگری لە خاكمان پێكهێناو رامانگەیاند و ماوەی چەند رۆژێكە كارەكانی ئەو كەمپینە بەردەوامە لە پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستانیش ئەو كەمپینە كاری خۆی دەكات و لەماوەی ئەوە چەند رۆژەدا چەند هەزار گەنجێك ئیمزایان كردووەو ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەرگری كردن لەخاك.
وتیشی" لە ئێستادا ئاماری تەواو لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی لەو كەمپینەدا ئیمزایان كردووە ببن بەپێشمەرگە بۆ بەرگریكردن لەخاك لەبەردەستدانییە و رۆژ بەرۆژ ژمارەی ئیمزاكان زیاد دەبێت و كارەكانی ئەو كەمپینەش بەردەوامە.
هەولێر- بڕوا بەزنجی




