10 نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە توندوتیژی خێزانی لە سەرتاسەری هەرێم دەكرێتەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا پەرلەمانی كوردستان یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی پەسەند كرد وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی سەبارەت بە جێبەجێكردنی ئەو یاسایە دەركرد كە بریتییە لە كردنەوەی 10 نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە حاڵەتەكان.
ژیلەمۆ عبدالقادر بەڕێوەبەری بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی هەولێر بۆ(kdp.info) وتی" دوای دەركردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی خێزان وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە كردنەوەی 10 نوسینگەی لەچەند ناوچەیەكی جیاجیا سەر بە بەبەڕێوەبەرایەتییەكانی بەدواداچوونی توندوتیژی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئەمەش بۆ جێبەجێكردنی ئەو یاسایەیە ئەمەش لەناوەرۆكی یاساكەدا ئاماژەی پێدراوە.
گوتیشی" لەئێستا وەزارەتی سەرقاڵی گۆڕنی ناوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە بۆ بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و جگە لە كردنەوەی ئەو 10 نوسینگەیە ئێمە داوای كردنەوەی نوسینگە و هۆبەی زیاترمان بۆ لێكۆڵینەوە داوا كردووە.




