نوری مالکی: شەڕی ئەمجارە شەڕی نەتەوەیی دەبێت

نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشکاوانە رایگەیاند شەڕی ئەمجارە دەبێت شەڕی نێوان نەتەوەکان و هەروەها هیچ بەڵگەیەکی بەدەستەوە نییە لەمەسەلەی گرێبەستی چەکڕین لە روسیا کە گەندەلی کرابێت. هەروەسا پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە هه‌رێمی كوردستان چه‌كی قورسی هەیە لە تۆپ و تانک، به‌تایبه‌ت ئه‌و چه‌كانه‌ی له سوپای پێشووی عێراقه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، هۆشداریشی دا له به‌رده‌وامبوونی لێدوانی توند، سەرباری هێرشکردنە سەر لایەنە شیعییەکان بێ ئەوەی ناویان بێنێت کە رکابەری ئەوە دەکەن و بە گەندەلی تاوانباری دەکەن.
ئەمڕۆ دوای نێوەڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا، نوری مالیكی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرباری هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەوەی کە لەکوێ و چۆن دەسەڵاتیان بە خۆیان داوە ناوچە تێکەڵەکان لە قازانجی خۆیان فراوان بکەن. تەنیا هۆشداری ئەوەشی دا کە شەڕی ئەمجارە دەبێتە شەڕی نەتەوەیی. سەرباری نەگەیشتنە رێککەوتنێک لەمەڕ هەڵایاسان و لەبەرامبەر یەک وەستانی هێز و سوپای عێراق و پێشمەرگە، مالکی گوتی لەمەڕ هێزی هاوبەش جیاوازیمان هەیە، خاڵەکانی دیکە کێشە نین و پێشنیازێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پێكهێنانی هێزێكی ئه‌منی له خه‌ڵكی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بازگه هاوبه‌شه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراق به‌پێی رێككه‌وتنه‌كانی ساڵی ٢٠٠٩. هۆشداریشی دا له هه‌ڵگیرسانی ململانێ و به‌رده‌وامبوون له لێدوانی توند و ئاگرین دا ولە مەڕ هاوپەیمانی کورد وشیعەش گوتی ئەوە بەسەرچوو، ئێستە ئەگەر ئەو هاوپەیمانییە بەردەوا بێت دەڵێن دژی سونە یا پێکهاتەی دیکەیە. بۆیە مالکی خۆدزینەوە لەم هاوپەیمانییەی بۆ دڵسۆزی و رێزگرتن لە سونە گێرایە. هەورەها کوردستانی بە نەگەرانەوە بۆ دەستوور تاوانبار کرد و و گوتی بە چ هەقێک هەرێمی کوردستان چەکی قورسی هەیە. سوپای عێڕاق دەبێت لەهەموو شوێنێک هەبێت بۆ پاراستنی سنوور لەهەڕەشەکان. دووپاتیشی كرده‌وه كه قبووڵی ناكه‌ن چیتر چه‌كی قورس له‌ده‌ست هه‌رێمی كوردستاندا بمێنێته‌وه چونكه ئه‌و چه‌كانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ن كه‌له پاش رو‌وخانی رژێمی به‌عسن و چۆن ده‌توانن ئه‌و چه‌كانه دژ به سوپای حكومه‌تی ناوه‌ند به‌كاربهێنن.
لەمەڕ کێشەی تێوەگلان لە گەندەلی و مەسەلەی گرێبەستی چەکڕین لە روسیا، مالکی گوتی هێشتا هیچ بەلگەیەکم بەدەستەوە نییە کە گەندەلی کرابێت، لە رۆژانە تیمێک شارەزا دەچنە مۆسکۆ بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە. هەروەها لەمەسەلەی گەندەلییەکانی بانکی ناوەندی و بانکی بازرگانی خەڵک لە گەندەلی گڵاوە، کەچی ئەندامانی لیژنەی نەزاهە کە دەنگیان بەزر هەڵدەبڕن دژی گەندەلی، خۆیان لەگەندەلی گڵاون.




