حەوت کەس لە رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

هەولێر- kdp.info سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیس ئاشکرایان کرد کە ئەمڕۆ بە هۆی رووداوێکی دڵتەزێن دوانزدە کەس بوونە قوربانی، ئەمەش دەرەنجامی خراپ لێخوڕین و بایەخنەدان بە یاساکانی هاتوچۆ بووە.
ئەمڕۆ لە رووداوێکی دڵتەزێنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی گشتی هەولێر گوێر لەئەنجامی خۆ پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلەکی تۆیۆتا، حەوت کەس بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست دا، هەروەها پێنج سەرنشینی دیکەی ئەم رووداوە بە سەختی بریندار بوون.




