٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردومانى پشده‌ریان كرد

سەرچاوە: KDP.info

شه‌وى رابردوو فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سەر بە پشده‌ریان كرد، ترس و نیگەرانییەکی زۆری لای دانیشتوانی ناوچەکە دروست کردووە، سەرچاوەیەکی نزیک لە رووداوەکان بە (  kdp.info) راگەیاند  جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی رابردوو، دوای سوڕانەوەی بەسەر ناوچەکە، هەر لە ناوچەی پشدەردا دەوروبەری گوندەکانی كانى (بۆله‌ و ئه‌ستێرۆكان و به‌رزاییه‌كانى كورته‌ك و كوێستانه‌كانى) ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له‌ بنارى قه‌ندیل  ئاور باران كرد‌ و تاکو ناردنی ئەم هەواڵە جگە لە زیان بە رەزو باخی ناوچەکە، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار