موقتەدا سەدر:مالیکی قەیرانەکانی عێراق ئاڵۆزتر دەکات

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در جارێكی دیكه نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به ئاڵۆزتركردنی قه‌یرانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تۆمه‌تبار كرد.
سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هێزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنی دیجله هه‌ڵساون به كارى ئیستیفزازى كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندایه و خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ناكات و دژى ئاره‌زووى هاوبه‌شه سیاسییه‌كانه له پڕۆسه‌ى دیموكراتیدا و ئه‌مه‌ش وای كردووه كه نوری مالكی به‌م كارانه؛ خۆی له گه‌نده‌ڵكاری و هێنانه‌وه‌ی ئاڵۆزیی ناوخۆی وڵات بدزێته‌وه. هه‌روه‌ها لەم بەیاننەمەیدا موقته‌دا سه‌در داواى له حكوومه‌تی عێراق كرد سیاسه‌تى كراوه له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسییەکان په‌یڕه‌و بكات.




